ماكوان عيززهت-هەولێر
د. خالید حهمهساڵح پسپۆری بواری نهخۆشییهکانی منداڵان ڕوونی دەكاتەوە كە سكچوون و ڕشانەوە نەخۆشی نییە، بەڵکو نیشانەیەکی نەخۆشییە. بە پێی توێژنەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجام درا ساڵانە زیاتر لە ٢٠٠هەزار منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەكان دەخەوێندرێن.
د. خالید حهمهساڵح ئاماژە بەوەش دەدات كە منداڵان زیاتر لە کەش و هەوای گەرمدا تووشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک؛ لەوانە: خواردنی خۆراکی پەیرە و گەنیو بە هۆی کەشوهەوای گەرمەوە و، نەپابەندی بە ڕێنمایی تەندروستی وەک بەکارنەهێنانی سەرچاوەی ئاوی پاک .
هۆکارەکانی سکچوون
_ هەوکردن: ئەمەش بەهۆی تێکچوونی هەندێک خۆراک لە وەرزی هاویندا، و گەشەکردنی هەندێ جۆری بەکتیریا و ڤایرۆس و مشەخۆر کە دەبێتە هۆی سکچوون.
_ دروستبوونی هەندێ ماددەی زیانۆک: ئەمەش بەهۆی هەڵگرتنی هەندێ خواردن لە کەشوهەوای گەرم یاخود بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر کە دەبێتە هۆی تێکچوونی پێکهاتەی ئەم خۆراکانە و دروستبوونی ماددەی زیان بەخش و ژەهراوی کە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە.
• یەکێک لە سوودەکانی سکچوون و ڕشانەوە بریتییە لە یارمەتیدانی جەستە بۆ ڕزگاری لەو ماددە زیانۆکانەی کۆئەندامی هەرسی تووش کردووە.
چارەسەر:
1. پاراستنی منداڵ لە وشکهەڵگەڕان: یەکێک لە گرنگترین كاریكه ریه كانی بریتیه له ووشکبوونەوە یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکانی پەیوەست بە سکچوون و ڕشانەوە، ئەمەش ئەنجام دەدرێت بە پێدانی شلەمەنی، ئاو یان گیراوەی (ORS).
2. لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا پێویستە دەرمان وەربگیرێت و سەردانی پزیشک/ نەخۆشخانە بکرێت، وەک هەبوونی تای بەرز، ڕشانەوەیەکی زۆر کە وادەکات منداڵەکە توانای خواردنی خۆراکی نەبێت، یان ئەگەر میزکردنی منداڵەکە زۆر کەم بێت و توانای خواردن و خواردنەوەی نەبێت.

