هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ھەندێک کات و شوێندا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە ، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.