هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌ریف جه‌مال ده‌كات

مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌ریف جه‌مال،  پێشمەرگە و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵانی كەركوك سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: 
پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی عەریف جەمال
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی پێشمەرگەی تێکۆشەر و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵانی كەركووك جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال) دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان