ئەسعەد عەدۆ
سه‌ره‌تا تكا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه بیره‌وه‌ریه‌كانیان ده‌نووسنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوومان نه‌شێوێندرێ له گێڕانه‌وه‌یاندا ووردتربن ! ئه‌وه‌ته چوار كتێبی بیره‌وه‌ری شیوعیه‌كانی قیاده مه‌ركه‌زیم خوێندۆته‌وه كه‌چی دڵم ئاوی نه‌خواردۆته‌وه هه‌ست به كه‌می زانیاری ده‌كه‌م و هیچیان به كامڵی باسی مێژووی ئه‌و حیزبه به‌ناو زێده زێده زله‌یان نه‌كردوه به‌ڵام له پێهه‌ڵدانی خۆیاندا هیچ درێغیان نه‌كردوه، وه‌ك بڵێی بۆ من زه‌مه‌نی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته واته زه‌مه‌نی كاسترۆ، چیڤار، هۆشیمنه !
ئه‌گه‌ر سه‌یری بیره‌وه‌ری كاك فارووقی مه‌لا مسته‌فا بكه‌ین له رووی مێژووه‌كان زۆر وورده‌كاری تێدایه‌و زانیاری ووردی له‌سه‌ر ناوه‌خۆی حیزبی شیوعی عێراقی و ناكۆكیه‌كان و گرووپه ناڕازیه‌كانی تێدایه تا ده‌گاته رۆژی ئینشقاق له 17 / 9 / 1967 ! كه‌چی به‌داخه‌وه بیره‌وه‌ریه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یانی تێدا به‌دیناكرێت، دوورنیه هه‌ڤاڵاتی كاك فارووق له‌گه‌ڵ شیوعیه ناوداره‌كان ئه‌و ڕۆڵه‌ی داوه‌تێ، به تایبه‌ت له قۆناغی براده‌رایاتیدا ده‌گه‌ڵ هاوڕێ نجم (ابراهیم علاوی – ابو لیلی)و ماجیدی برای، ئه‌وه‌ته له كۆتایی ته‌مه‌نیاندا هه‌ردووكیان له سلێمانی و له‌نزیك كاك فارووقی ده‌وڵه‌مه‌ند كۆتاییان دێت .
كاك فارووق له‌لاپه‌ڕه(185)دا، ده‌ڵێ : له شوباتی 1969 زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب مه‌به‌ست قیاده‌ی مه‌ركه‌زیه له‌ژێر ده‌ستی ڕژێم بوون بۆیه ده‌ست پێشخه‌رییان كرد بۆدروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی لێپسراوی حیزب بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كاره‌كانی حیزب له‌مانگی ئابی 1969 له شاخه‌كانی كوردستان بۆ دیراسه‌كردنی هۆكاری ئه‌و نسكۆیه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ، له ئاكامی ئه‌مه‌دا سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاماده كرد له كۆتایی ساڵی 1970 دوای گفتوگۆی تێروته‌سه‌ڵ پێشكێشی كۆنفرانسی سێیه‌می حیزب كراوه كه له‌سه‌ره‌تای1974 كه له (كانی سپندار) له ناوچه‌ی باڵه‌ك به‌ستراوه .
راسته كاك حمده‌مین پێنجوینی له لاپه‌ڕه(171)باس له كۆنفرانسه‌كه ده‌كات كه له گوندی(ئه‌ستێل)له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ به‌ستراوه تێیدا مصلح جه‌لالی وه‌ك سكرتێر ده‌رچوه به‌ڵام دوورونزیك باس له كۆنفرانسی كانی سپیندار 1974 ناكات ! له بیره‌وه‌ری پێنجویندا مێژوو نیه ! بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵو پێكه‌ڵن جگه له لاپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به ماوه‌ی (په‌كه‌كه !) مایه‌ی سه‌رسوڕمانم بوو بێ ڕێ خۆشكردن باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مصلح جه‌لالی بۆ سلێمانی ده‌كات ئینجا ڕۆیشتنی بۆ كركوك یان له‌پای چی بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ڕۆشنبیری كوردی ؟ هه‌روه‌ها وازهێنانی خۆی له حیزب . بێ ئه‌وه‌ی باس له كاركردنی مصلح له (الهیئه التحقیق)له كركوك بكات یان له‌پای چی خۆی بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه ئینجا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ری سلێمانی تا ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی وه‌ته‌نی ؟!
به‌داخه‌وه كاك فارووق كه هه‌موو شتێك بوه‌و به‌كۆی ده‌نگ بوه‌ته سه‌ركردایه‌تی به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌ودا ئه‌و حیزبه ته‌نیاو ته‌نیا له به‌غداو سلێمانیدا هه‌بوه، دوورونزیك باس له هه‌ولێرو دهۆك ناكات . پیاو بۆ خوا بڵێ ته‌نیا جارێك ناوی هاوڕیه‌كی هه‌ولێرێ (تاریق حاجی سعید)دێنێ وه‌ك بڵێی ئه‌و حیزبه‌و دروشمی (الكفاح المسلح)به یه‌ك ناو ده‌كرێ ! به‌ڵام كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش جگه له‌ناوی كاك تاریق ناوی هاوڕێی له‌سێداره‌دراو كاك(سعدی خالند)یش، دێنێ به‌ڵام زۆر به ووردی باس له سووریا، به‌غدا، سلێمانی ده‌كات ! هه‌رچۆنیه‌ك بێت به‌ڕێزان كاك فارووق و كاك چاوڕه‌ش په‌له‌به‌ردێك له هه‌ولێر ده‌گرن كه تێیدا كاریان نه‌كردوه، كه‌چی كاكی پێنجوێنی كه گوایه ماوه‌یه‌كی باش به‌نێوی هاوڕێ(جمال)به‌رپرسی قیاده مه‌ركه‌زی هه‌ولێر بوه‌و تێیدا ژیاوه، وه‌ك بڵێی سوێندی خواردوه باس له‌وقۆناغه نه‌كات ! نازانم بۆ ؟! كه‌چی شتی هێند ووردی ئه‌ولاوئه‌ملای باسكردوه كه ده‌ستخۆشی له سه‌لامه‌تی مێشكی ده‌كرێت به نموونه له لاپه‌ڕه(238)وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای چوونه بیقاعه‌وه تا ئێستای ده‌گه‌ڵدابێت زۆر زۆر به‌ووردی نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام دوورونزیك باس له‌وڕۆژه ترسناكه‌ی خۆی و دایكی (ڕه‌وا)ناكات كه له‌به‌رده‌م دوكانی (محمد سۆفی ره‌حمان قه‌ڵادزه)له‌گه‌ڵ به‌نده‌یان كردوه‌و داوا ده‌كه‌ن به‌په‌له دیدارێكی كاك مسعود بارزانی بۆ سازبكه‌م چونكه بڕیاری كوشتنی له مام جلال بۆ ده‌رچوه !
به هه‌موو موقه‌ده‌ساتم بۆ به‌یانی دیدارم بۆ به‌ڕێزان : حمده‌مین پێنجوینی، عبدالوهاب تاله‌بانی، صلاح شوان وه‌رگرت، كاتێ په‌یوه‌ندیم به كاكی قه‌ڵادزه كرد وادیاربوو شه‌و په‌كه‌كه به‌ره‌و بادینانیان بردبوو !
كاك فارووق له لاپه‌ڕه(233)وه، باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا بۆ سلێمانی ده‌كات و باس له ناكۆكی نێوان خۆی و مصلح جلالی ده‌كات كه‌چۆن مصلح ئه‌وی له حیزب سڕكردوه ! بۆیه كاك فارووق په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی قیاده مه‌ركه‌زی خانه‌قین (زۆران عزیز پشتیوان)ده‌كات شایانی باسه كاك زۆران خانه‌قی له 25 / 5 /1977 له داستانی ( بێلمبیرێ)كه له گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ت بوو شه‌هید ده‌بێ، هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه(244-245)باس له چوونی ابراهیم علاوی، مصلح جلالی، فارووق بۆ لای بارزانی نه‌مر ده‌كات كه به هه‌قیقه‌ت پیاو شه‌رم له‌خۆی ده‌كاته‌وه له حزووری بارزانیدا ناتوانن ناكۆكی نێوان خۆیان بشارنه‌وه ! كاتێ ئه‌وه‌م خوێنده‌وه به‌هه‌موو مانایه‌ك مه‌نده‌هۆش بووم كه ئه‌وانه سه‌ركردایه‌تی قیاده مه‌ركه‌زیان كردوه‌و كه‌چی هه‌موو دونیا زه‌نده‌قیان له دروشمی (الكفاح المسلح)ده‌چوو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش پیاوماقوڵیان بوون بۆیه له ئه‌نجامدا هه‌موویان خۆده‌ده‌نه‌وه ده‌ست ڕژێم و هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ سوودمه‌ند ده‌بن ئێستا‌و ئێستایش نێوی حیزبه‌كه‌ش نه‌ما .
له بیره‌وه‌ریه‌كاندا واده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕێزان : فارووق و پێنجوینی هه‌ردووكیان شتبوین له‌و حیزبه كه‌چی له‌هه‌موو لاپه‌ڕه‌كاندا ته‌نیا جارێك له‌لایه‌ن كاك فارووق ناوی دێت به‌ڵام پێنجوینی لێقرتاندوه به‌ڵام كه‌ی ناوه‌كه دێنێ ؟ كه له‌گه‌ڵ مصلح خۆیان ڕاده‌ستی ڕژێم كردوه ! هه‌روه‌ها كاك مسته‌فا چاوڕه‌شیش له لاپه‌ڕه(80)دا، باس له چه‌ككردنی مصلح جلالی ده‌كات كه چۆن له گه‌ڵ پێنجوینی ده‌چنه نێو ڕژێم .
چونكه له ڕێگه‌ی جوانه‌مه‌رگی برام (حسن عه‌دۆ)كه‌مێك زانیاریم له‌سه‌ر قیاده مه‌ركه‌زی هه‌یه بۆیه ده‌ڵێم : پێویسته بیره‌وه‌ریه‌كان به راستگۆیی بنووسرێته‌وه تا خزمه‌تی مێژووی ڕاسته‌قینه بكه‌ین .
پێنجوینی له‌لاپه‌ڕه(150-152)دا، باس له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌كات كه خۆی تێیدا به‌شدار بوه كه‌چی باس له پاره‌ی به‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر ناكات ! هه‌روه‌ها كاتێ باسی وه‌ستا وه‌هابو كوڕه‌كه‌ی ده‌كات(وریا) دوورونزیك باس له‌وه ناكات كه كێ فه‌رمانی پێكردوه ئه‌و هه‌موو كوردپه‌روه‌رانه‌ی سلێمانی قه‌تلوعام بكاتن ! یان به چجۆری وه‌حشیانه وریای بكوژ ده‌كوژرێته‌وه ؟ هه‌روه‌ها باس له خواردنی شیشێك جگه‌ری (حمه‌كوڵه‌باڵ)و نانوماستاوێكی خۆی ده‌كات به‌مه‌یان سه‌ربرده‌یه‌كی پێكه‌نیناوی هاوڕێ(جمال)م، هاته‌وه یاد، گوایه له‌كاتی به‌رپرسیاره‌تی پێنجوینیدا له هه‌ولێر حیزب زۆر نه‌داربوه به‌ڵام نیوه‌ڕۆیه‌ك هاوڕێیانی هه‌ولێر له‌و چێشتخانه‌ی نزیك چایخانه‌ی (همزه ابوشوارب) كه تازه ئامێری مریشك سووركردنه‌وه هاتبوه هه‌ولێر دانیشتوه‌و مریشك ده‌خوات ئه‌وانیش سه‌رزه‌نیشتی ده‌كه‌ن كه ئێمه له‌ولاوئه‌ملا دزی بۆ حیزب ده‌كه‌ین تۆش مریشكی سووركراوه‌ی پێ ده‌خۆی ؟!
لە بیره‌وه‌ری خۆیدا باس له به‌رپرسی پێنجوینی ده‌كات، كاتێ پێنجوینی ده‌گوازرێته‌وه زۆڵه كوردێكی له‌رزۆك به ناوی(مدحت موراد – ابو ئازاد – ابو سعید)دێته هه‌ولێر هێنده نابات به پێناسه‌یه‌كی دروستكراو له موصل ده‌گیرێ و رێكخستنی هه‌ولێر وێران ده‌كات هه‌روه‌كو ( عزیز الحاج)ی، ترسنۆك حیزبی وێران كرد‌و تا مردیش وه‌ك نوێنه‌ری عێراق له ڕێكخراوی(یونسێف)له پاریس پاداشتی خیاتكاری ده‌نۆشت ! وادیاره ئه‌و نان پێخواردنه به حیزب حیزبانێ له‌كۆنه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه بۆیه ئێستا بوه‌ته دیارده . وه‌ك گه‌نده‌ڵی بوه‌ته كه‌لتوور !
پێنجوینی له بیره‌وه‌ریه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی كه چه‌ند جارێك بارزانی بینیوه : جارێكیان كه له‌به‌ندیخانه‌ی ماوه‌ت ده‌ربازی ده‌بێت له ڕێگای شێخ له‌تیفی حفید بۆ سكاڵا ده‌گاته لای بارزانی له سه‌نگه‌سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : بۆ پیرۆزبایی له به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئادار خۆی، حه‌مه‌صدیقی پارێزه‌ر، ئه‌كره‌می عیزه‌ت نه‌جیب، شێخ حه‌سه‌نی قادركه‌ره‌م به ڕێگای شكیب عقراوی ده‌چنه خزمه‌ت بارزانی له حاجی ئۆمه‌ران، وادیاره به‌عسیه‌كان به شێخ حه‌سه‌ن وئه‌كره‌میان وتبوو : ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌رو سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسراو ببنه ئه‌ندامی مه‌جلیسی وه‌ته‌نی و مه‌جلیسی ته‌شریعی ! گوایه بارزانیش گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوون فه‌رموویه‌تی ئه‌وان خه‌ڵك هه‌ر داده‌نێن جا ئێوه‌بن باشتره !
ئینجا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌یانی گوێ بیست بوین كه مه‌لاكان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه ! واته هاوڕێیان له 28/9/1971 له خزمه‌ت بارزانیدابوون لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دا كام ته‌شریعی ؟! هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ته‌شریع و ته‌نفیزه له دوای 11 / 3 /1974 دانراوه ! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات دابنرابوایه ئه‌وه كاری پارتی و به‌عس ده‌بوو بۆ دانان و هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك وه‌ك ئێستای خۆمان ! هه‌ست ده‌كه‌م له‌سه‌ره‌تای بیره‌وه‌ریه‌كه‌دا تێكه‌ڵوپێكه‌ڵی تێدا به‌دی ده‌كرێ،بۆ (53) ساڵدا ده‌چێت به‌نده له‌نێو ئه‌و حیزبه‌دام ماوه‌یه‌كیش زۆر نزیك بویم كه‌چی رۆژێك له ڕۆژان هه‌ستم نه‌كردوه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خه‌ڵك بۆ نێو ڕژێم هانبده‌ن ! به‌ڵكو به هیممه‌ت و به قیمه‌ت خه‌ڵكیان له‌نێو زه‌ڵكاو ده‌رباز كردوه .
هه‌روه‌ها له سه‌ردانێكی كاك فارووق بۆ لای بارزانی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌م كه له لاپه‌ڕه(345) باسی كردوه : هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ویره ئاوێكی زۆر ده‌كێشێ چونكه زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، وادیاره كاك فارووق به‌نێوی قیاده مه‌ركه‌زی داوایان كردوه شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت وادیاره گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر كراوه له ئه‌نجامدا ئه‌و حیزبه داوای هاریكاری كردوه كه(600) دیناریان بۆ سه‌رفكراوه ! به روخسه‌تی كاك فارووق من بوامایه له‌ساڵی 2017 ئه‌م بابه‌ته‌م باس نه‌ده‌كرد چونكه بۆچوونی ئه‌وكاتی بارزانی ئه‌وڕۆ هاتۆته دی، هه‌روه‌ها بۆچونی خه‌ڵكانی دیكه‌ش ئه‌و بۆچونه‌ی كاك فارووقیان هه‌بوه به‌ڵام حیكمه‌تی بارزانی كه ڕێگای نه‌داوه كوردیش وه‌ك میلله‌تی (بیافرا)ی، لێیبێت !
ئه‌و كاریگه‌ریه زێده دژواره‌ی نسكۆی شۆڕش وای له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردوه كه له‌دوای(40) ڕۆژ له نسكۆهێنان یه‌كه‌م كۆبۆبونه‌وه به‌نهێنی ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌رده‌وامبونی شۆڕش كه له 26 / 5 / 1976 به‌نێوی (گوڵان) ده‌ستی پێكردۆته‌وه .
ئه‌گه‌ربێتو سه‌یری هه‌رچوار بیره‌وه‌ریه‌كان بكه‌ین جگه له‌وه‌ی پێنجوینی ئه‌وانی تر باس له خۆشترین قۆناغی ژیان ده‌كه‌ن كه چۆن ژیانی هاوسه‌رگێڕیان پێكهێناوه به‌تایبه‌ت زه‌واجی پێنجوینی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕو له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتگێڕی به‌سراوی هێناوه كه شوێن په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌واندا هه‌بوه !
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌له‌كه‌ی بیره‌وه‌ری مامۆستا قادر ده‌رگه‌ڵه‌یی ڕاستكه‌مه‌وه له‌لاپه‌ڕه(117)ده‌ڵێ : كاتێ منیان گرت ئینجا ئیحسان نورالدینیان هێنا پێش منیش له‌تیف خه‌یات له‌وێ بوو دوایی حسن عه‌دۆیان هێنا ! هه‌رچه‌نده به‌نامه ئاگادارم كردۆته‌وه كه حسن عه‌دۆ له به‌یته‌ره‌ی فه‌زیله‌ی به‌غدا گیراوه، هه‌روه‌ها دكتۆر جمشید حیدری له بیره‌وه‌ری خۆیدا ده‌ڵێ : له(قصر النهایه) مامۆستا عمر شێخ الله ده‌شته‌كیمان له‌گه‌ڵ بوو به‌هه‌مانشێوه به نامه دكتۆرم ئاگادار كردۆته‌وه كه مامۆستا ده‌شته‌كی له 1974 له هه‌ولێر گیراوه نه‌ك قصر النهایه (ئه‌مانه بۆ مێژوو سوودبه‌خشه) ده‌رباره‌ی گیراوانی قیاده‌ی مه‌ركه‌زی هه‌ولێر بریتین له : له‌تیف عه‌بباس خه‌یات، حسن عه‌دۆ، قادر ملا احمد ده‌رگه‌ڵه‌یی،شمعون ساكا، احسان تورالدین، واته پێنج هاوڕێ بوون .
له‌كۆتاییدا بۆ مێژوو ده‌یڵێم : دوابه‌دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ربابابوو له زیندانی سیاسی، شه‌هیدان، دوورخراوه‌كان داوایان پێشكێش ده‌كرد تا مووچه‌یه‌كیان بۆ ببڕێته‌وه هه‌قی خۆیان بوه حیزبه بچوكه‌كانیش له ڕێگای پارتی و یه‌كێتی داواكانیان پێشكه‌شكردوه، به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگامان به‌خۆنه‌داوه بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی(شیوعی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی) هه‌روه‌ها خه‌بات و زیندانی قصر النهایه له قۆناغی (شیوعی قیاده مه‌ركه‌زی) داوای مووچه بكه‌ین نه‌وه‌ك له گۆڕدا ڕاچڵه‌كێ .