پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/6/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو شهيخه، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى ئيمارات و سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.