ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
هاوشاریانی خۆشەویست
بەداخەوە تۆمارێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوەو بەنامەی تایبەتیش لە گروپ و نامەکانی واتسئاب بۆیەکتر دەنێرن، لەو تۆمارە دەنگیە باسی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەکرێ.
پێتان ڕادەگەینین، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و بە هیچ جۆرێ وانییە.
ئەو کارە کەسانی خۆفروشی سەر بە لایەنەکی دیاری کراو بە شێوازی ئەی ئای دروستیان کردوە و وەک ستونی پێنجەم خەریکی خیانەت کردنن وەک پیشەی هەمیشەییان، بێشک لێکۆڵینەوە لەو بابەتانە دەکرێ و بکەرانی ئەو کارە خۆفرۆشیە ڕووبەڕوی سزای توندی یاسایی دەکرێنەوە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، باروودوخەکە تا ئێستا ئاساییە و هیچ مەترسیەک لە سەر هیچ شوێنەکی کوردستان نیەو داوا لە خەڵکی خوشەویست دەکەین تەنیا پشت بە هەواڵی فەرمی و لە کەناڵە فەرمیەکان ببەستن و نە کەونە ژێر کاریگەری ئەم جورە هەواڵە بێ بنەمایانە.
خوای گەورە خاک و خەڵکی کوردستان بپارێزێ.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر