سوپاس نامەیەك لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم شنگالی)

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە ناوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم شنگالی)، سوپاس و پێزانینمان بۆ گەورە و ڕابەرمان سەرۆک مەسعود بارزانی، کە هەر لە کاتی نەخۆشکەوتنی تا لە مەڕاسیمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو، بە سەردان و پرسین و بەسەرکردنەوە و دواتریش بە بەشداریی بەڕێز کاک سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی جەنابیان لە ڕۆژانی پرسە لەگەڵمان بەشدار بوو، هاوسۆزی و هاوخەمی جەنابیان، لە خەم و ئازارەکانی کەمکردینەوە.

سوپاسی ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لە ڕۆژانی یەکەمەوە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندروستیی خوالێخۆشبوو بووە و بە سەردان و بەسەرکردنەوە و رەوانەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری و گەڕاندنەوەی تەرمی خۆالێخوشبوو و ئامادەبوونیان لە مەراسیمی پێشوازی تەرمەکەی و لە پرسە، لەگەڵماندا بەشدار بوو.

سوپاسی بۆ ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بە سەردان و بەسەرکردنەوە و پشتیوانیی بەڕێزیان لە کاتی نەخۆشکەوتن و چارەسەری تا گەڕانەوەی تەرمی خواڵێخۆشبوو و ئامادەبوونیان لە مەراسیمی پرسەدا، لەگەڵمان دا بەشدار بووە.

سوپاسی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ڕێزداران جێگرانی سەرۆکی هەرێم دەکەین بۆ بەشداری کردنیان لە پڕسەی خوالێخۆشبوو.
سوپاسی بەڕێزان بەڕپرس و ئەندامانی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ستافی هەریەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان و بەش و لق و ناوچە و ئۆرگانە جیاجیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەکەین بۆ بەشداری و ئامادەبوونیان لە پرسە.

سوپاسی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و وەزیرە بەڕێزەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، سوپاسی سەرۆک و بەرپرسانی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتییە سیاسی و عەشائیری و پارێزگارە بەڕێزەکانی ئێستا و پێشووی هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی سەربەخۆ و زانایانی ئایینی و میر و ئەنجومەنی ڕووحانیی ئێزدی و کەسایەتییەکانی مەسیحی و ئێزدی و تورکمان و شەبەک و پیاوانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەرانی حکوومی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی و کاسبکار و جووتیاران و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە بەشداریان لە پڕسەکە کرد، یاخود بە تەلەفۆن و نامە هاوخەمییان دەربڕی.

سوپاسی باڵیۆز ونوێنەری وڵاتان دەکەین کە بە ڕوحی دۆستایەتیی قووڵەوە هاوبەشی خەممان بوون. زۆر سوپاسی باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات و کونسوڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە کاتی گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو هاوکارمان بوون.

سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەواوی بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەکەین، کە هاوکار و پشتیوانمان بوون و ئەرکیان کێشا لە بەڕێوەبردنی مەراسیم و پرسەی خوالێخۆشبوو.

هاوخەمی و بەشداریتان لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی خوالێخۆشبوو، بەخاکسپاردنی و ئامادەبوونتان لە پرسەکەمان، لە ئێش و ئازارتان کەم کردینەوە.
خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە.

خانەوادەی خوالێخۆشبوو
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم شنگالی)