وشە وای گوت

د.سالارعوسمان

ژیان پیر بووە ؟!..
پێدەچێ ژیان پیر بووبێت، بۆیە نە ڕەنگی جاران دەدات و نە وەک جاران بە دەنگە ئەفســـووناوییەکەی دەمانخاتە نێو چاوەڕوانییەکی شـــیرین، ئاخر یەکـــێ لە جوانییەکانی ژیان بریتیە لـــە چاوەڕوانی، چاوەڕوانیی باشـــتر، کەچی ســـاڵانێکە خراپ و خراپتر دێنە پێش و خەریکە ژیان، چێـــژ و بینینەکانی تەنگ و تاری دەبنەوە، کێ دەزانێ شـــەڕی کۆڕۆنا و ململانێی هێزە گەورەکانی دونیا بۆ پارە و پۆســـت چەند ئینســـانی خستە نێو ئەو تەنگ و تارییەوە، تەنگ و تاریی مەرگ، لەبیرچوونەوە، تێکچـــوون و بێ ئومێدی؟!.. کە دەڵێم شـــەڕی کۆڕۆنا، مەبەســـتمە بڵێـــم: کۆڕۆنا دەچێتـــەوە نێو بوارگەلێکی سیاســـی و بازگانییەوە و، هەڵە دەکەین ئەگەر تەنیا لە ڕوانگەی تەندروســـتییەوە لێوەی بدوێین، ئەوە ململانێ سیاســـی و بازرگانییەکانیش لەولاوە بوەســـتێ، کە چۆن
ئینسانەکان دەهاڕێ!.. زۆرجاریـــش ڕوو وەردەســـوڕێنم و دەڵێم: نا ژیان پیـــر نەبووە و ئەوە قۆناغێکە لە قۆناغەکانی ژیان و، خۆ خراتر نییە لە سەردەمی زوو، کە ئینسانەکانیان لە ماکینان دەهاڕی و دە مەنجەنیقیان دەنان!.. من پرســـیاران دەکەم و دەمەوێ ئێوەش دەگـــەڵ مندا، ڕوو لە وەڵام، گەنگەشـــەیەک بکەین، من ژیان وەک ماندوویێک دەبینم، ماندووییەک، کـــە بارێکـــی زۆریان لێ ناوە و بە زەحمـــەت ڕێ دەکات، تەنانەت ئەو خێراییەی ئێســـتایش، کە هەندێ بە نیعمەتی دەزانن، لای من جۆرێکە لـــە بێ ڕەحمی نێو ئـــەو ماندوویەتییە!.. ئاخر ئەو خێراییە بێ ڕەحمە بەڕادەیەک چێژکوژ و ناڕۆحییە، دەمانگەڕێنێتەوە ســـەر ئەو پرســـیارە فەلسەفییە سەرەتاییەی، کە ئایا ژیان بریتیە لە ڕاکەڕاک، یان ئارامی و چێژ وەرگرتن؟!.. ئەو خێراییە درۆینە ڕێک ئێمەی بردەوە بۆ ســـەرتای ژیـــان، کە مرۆڤ هەر ڕاکەڕاکەی ژیانی بوو و پێڕانەدەگەیشـــت، دەبوا دوای ئەو هەموو پێشکەوتنە مەزنانەی بەشەرییەت، مرۆڤ بحەسێتەوە و ئـــارام وێنەکانـــی ژیان ببینـــێ و چێژ وەربگرێت، کەچی ئێســـتا لە هەموو کات ماندووترە، لە هەموو قۆناغەکانی تر نائارامترە، بە زەحمەت چێژێک دەدۆزێتەوە و ، وێنەیەک نییە بە کامڵی کۆی بکاتەوە!.. ئایینەکان، تەنانەت فەلسەفەکانیش نەیانتوانی وێنەی کامڵ بخوڵقێنن، مودێرنە هەوڵی داو سەرنەکەوت، تەکنەلۆژیا، لەبەر ئەوەی بازرگانەکانی وا لە پشت، پتر خەونی ئەو وێنە کامڵەیان لەبار برد و، وا ئێستا هەموو مرۆڤایەتی بە دۆشداماوییەوە، نائارام و ماندوو و شەکەت، بەدیار وێنەی ناکامڵیی چێژکوژی بێ ڕوحەوە خێرا تێدەپەڕن و کەس کەس نابینێ!.. بەڵێ ئێمە لە زەمەنێکی بێ ڕوح، بێ چێژ، بێ وێنەی کامڵ، خێرا خێرا تێدەپەڕین و کەس کەس نابینێ !.. پرســـیار: دەتوانین ئـــەم ژیانە بخەینە نێـــو گفتوگۆیەکی کولتووری و
مەعریفیی قووڵەوە، گومان دەکەم !.

ھەواڵی زیاتر