بە پێی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ، ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، ده‌زگای هەواڵگری ئەکرەم قەیسی لە دیالە دەستگیرکرد و ئێستا گەیه‌ندراوەتە وەزارەتی ناوخۆ.
گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوە، کە بەرپرس بووە لە دواین هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا.
هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه رانه‌گه‌یاندووه، كه له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌یه، به‌ڵام كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه سه‌ر به یه‌كێك له گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و گرووپه بكات.
میدیا عێراقییه‌كانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له‌و هێرشه ئاشكرا بكه‌ن.