سەردەمی کــــۆچبەری دیجیتاڵی

پ.د. نەزاکەت حسێن
مێژووی مرۆڤایەتی و جەنگەکان و بەیەکدادانەکان و ململانێکان، هەمووی ترسی مرۆڤ بوە لەمرۆڤەکانی تر کە داگیری بکات، بیکوژێت، برسی بکات و شوێنی بگرێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر بکات بەسەریدا، بۆیە هیچ متمانەیەک لەنێوان مرۆڤەکاندا نەماوە، ئەم ترسە وایلێکردووە بەدوای هەموو داهێنانیکدا بگەڕێت تاکو زاڵ بێت بەسەر مرۆڤەکانی تردا، لەم نەمانی متمانەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا دەستی بۆ بەرهەم هێنانی ئامێرێک برد کە قۆرخی ژیانی خۆی کرد و زیرەکیەکەی خۆی تەسلیمی ئەو کرد. یوڤاڵ نوح هەراری’فەیلەسوفی سەردەم’ ئەمە بەگەمژەیی مرۆڤ دادەنێت و دەڵێت” لە باشترین حاڵەتی زیرەکی مرۆڤ کە یەکی گرت لەگەڵ گەمژەیەکەی ئەوەی بە رهەم هێنا کەهێز و دەسەڵاتی لەدەستی خۆی کردەوە وزیرەکی دەستکرد و ئامێرێکی بەرهەم هێنا کە خۆی پێ کۆنترۆڵ کرد’. ناشکرێت بڵێین ئامێرە چونکە زیرەکی دەستکرد زیاترە لەئامێر و بکەرە و بۆخۆی کاردەکات و بریار دەدات . پسپۆڕان بە پەرەسەندنی دیجیتەڵی باسی دەکەن کە زۆر جیایە لەپەرەسەندنی مرۆڤایەتی، هەندێکیش بە شۆڕشی رۆبۆتەکان وشەپۆلێکی کۆچ کردن باسی دەکەن و دەڵێن، مرۆڤەکان هەمیشە لەشەپۆلی کۆچبەران دەترسان بۆ وڵێتەکەیان کە شوێنی ئیشیان لێ دەگرێت و کەلتوریان کاڵ دەبێتەوە بەریەک کەوتنی کەلتوری دروست دەبێت .بەڵام دەبێت ئاسان لە پەرەسەندنی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد نەڕوانین، بەڵکو ئەویش شەپۆلێکی کۆچبەری دیجیتاڵیەDigital Immigration’ کە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد شوێنی ئیشی مرۆڤەکان دەگرێتەوە،کەلتورێکی یەکجار جیاواز لەکەلتوری مرۆڤایەتی بەرهەم دێنێت و بڵێو دەکاتەوە،بگرە بەرەو ئەوەش دەڕوات هێزی سیاسی دەست بخات .لەوەش زیاتر زیرەکی دەستکرد بوەتە نێوەندێکی زانیاری لەنێوان مرۆڤەکاندا، کە ناهێڵێ دووکەس گفتوگۆ بکەن بێ ئەو،ئەو وەرگێڕیان بۆ دەکات و شیکاریان بۆ دەکات. یۆڤال نوح هەراری دەڵێت” ئەوروپا بەردەوام ترس و قسەیان هەیە لەسەر مرۆڤە کۆچبەرەکان و بە حەق یان ناحەق رەخنەیان لێ دەگرن، بەڵام هەرگیز باسی کۆچبەری دیجیتاڵی ناکەن کە رۆبۆتە زیرەکەکان دێت بۆ وڵاتەکەیان زۆرشتیان لێ داگیردەکات، بۆیە ئەگەر بەخەمن لەسەروەری وڵاتەکەیان لە ئابوری و کەلتوری وڵاتەکەیان، دەبێ زۆرتر قوڵ بنەوە لە کۆچبەری دیجیتاڵی نەک کۆچبەری مرۆڤ لەم سەردەمەدا،چونکە رۆبۆتە زیرەکەکان ئیتر لەمەودوا کار و شوێن و کەلتوریان داگیردەکەن زیاتر لەکۆچبەرە مرۆڤەکان”.