فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردووهتهوه: هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بن و بیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ ڕۆژەیان پێ دەدرێت.
ئهمڕۆ شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه: لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگە و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی تورکیا، لە پەیوەندیی بەردەوامدا بووین بۆ ئەوەی بە ڕێگەی وشکانی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییەتا بگهڕێنهوه بۆ كوردستان.
له راگهیهنراوهكهی فەرمانگەی پهیوهندییهكانی دهرهوه ئهوهش هاتووه: لە قوناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیەدا، توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئەمڕۆ شهممه 50 کەس بە هەماهەنگی و هاوکاری بەرپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل – خابوور تووانرا بگهڕێنرێنهوه بۆ سنووری هەرێمی کوردستان و تا شاری هەولێر پاسیان بۆ دابین کرا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووه: بە سوپاسەوە لە ڕێگەی کونسوڵگەری گشتیی تورکیا لە شاری هەولێر، ئاگادار کراینەوە، کە هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنی بۆ تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ ڕۆژەی پێ دەدرێت.