هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەریف جەمال

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گولانی كەركووك جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال)ـم بیست.

خوالێخۆشبوو تێكۆشەرێكی قارەمانی گەلی كوردستان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو كە ماندوونەناسانە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و خزمەتكردنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد. پرسە و سەرخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەریف جەمال ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢