به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه‌ی كورد كه له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكابوون، گه‌یه‌ندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا چوار ته‌رمی دیكه كه له ئاوی نێوان (یۆنان – ئیتاڵیا) خنكابوون، به راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی 3 به‌له‌می كۆچبه‌ران، سه‌ره‌تا 9 ته‌رم دۆزرانه‌وه، له ئێستادا 4ـیان گه‌یشتنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ساڵه‌یی گوتی: “هه‌ر ئێستا پێمان راگه‌یه‌ندرا، ته‌رمێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و 3 به‌له‌مه‌ی كۆچبهراندابووه، له ئاوه‌كانی ئیجه‌دا خنكاوه. ده‌شڵێت: “كۆی گشتی بوون به 10 ته‌رمی كۆچبه‌ران، له داهاتوودا هه‌موویان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان