هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا  دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.