وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆتینیان كه‌مكردووه‌ته‌وه و ئاسانكارییان بۆ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانی بڕوانامه قوتابیان كردووه و له ماوه‌ی ته‌نیا (6) خوله‌ك مامه‌ڵه‌كه‌یات ته‌واو ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه: پێشتر بۆ وەرگێڕانی بڕوانامەی قوتابی بۆ زمانی (ئینگلیزی و عەرەبی)، بۆ ئەنجامدانی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان، جگە لە تێچوویەکی زۆری هاتووچۆ لەسەر سەردانیکاران و ماوەی (2 تا 3) هەفتەی پێویست بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بووایه (7) جار سه‌ردانی شوێنی جیاوازی بكردبوویایه‌و تا مامه‌ڵه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئێستا بە تەکنیکێکی بەرز و ستافێکی شارەزا لە رێگەی سیستمی (ئی پەروەردە E- Parwarda) بە ماوەی (6) خولەك وەرگێڕانی بڕوانامە ئەنجامدەدرێت و نووسراویش بۆ لایەنی پەیوەندیدار ئامادەدەکرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاریی سەردانیکاران به شێوه‌ی ڤیدیۆ روونكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا داواكار له رێگه‌ی سیستمی (ئی پەروەردە) بڕوانامه‌كه‌ی به‌و زمانه‌ی ده‌یه‌وێت، وه‌ریده‌گرێت، چۆنیه‌تی داواكارییه‌كه‌ش شیكراوه‌ته‌وه.