شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی توشبوون و مردن بە كۆڕۆنا زیاتر هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە هەزارو 500 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات هەشت توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی كۆڕۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزارو 954 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربووە لەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك هەزار و 522 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 131 توشبووش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە: