شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆکی هەرێم سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر بڕیاردان بۆ درێژکردنی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: من سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بڕیاردان لەبارەی درێژکردنی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ڕاشیگەیاند:داعش وەک هەڕەشەیەکی ڕژد ماوەتەوە لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، بۆیە هەوڵی هاوبەش پێویستە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر.

جێی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ 9 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.

بەپێی ئەم بڕیارەش تا 9 مانگی دیکە 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.