مه‌سرور بارزانی: هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به توندترین ده‌سته‌واژه ئیدانه ده‌كه‌م
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای به توندی ئیدانه كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “به توندترین ده‌سته‌واژه ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ئیدانه ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان كرده ئامانج، داواش له ته‌واوی سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كه‌م، به كۆ ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامارانه بكه‌ن”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، “دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان له رابردوودا كرده ئامانج، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و گه‌له‌كانی و ئاسایشه هاوبه‌شه‌كه‌مان”.