هەڤاڵ زاخۆیی لە جەژندا گۆرانی باوانەکەم بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

“هەڤاڵ زاخۆیی” دەنگێکی زوڵاڵی چیاکانی زاخۆیە، دانیشتووی شاری سلێمانییە، ئەو خاوەن دەنگ و هونەرێکی جوانە چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆی تۆمار کردووە، ئەگەرچی لە بڵاوکردنەوەی گۆرانیی و و ئەلبوومی نوێدا لەسەرخۆیە، بەلام مانای ئەوە نییە بێ بەرهەمە وەک خۆشی بۆ “هەولێر” دەڵێت:

نامەوێت بەرهەمێکی کرچ و کاڵ بخەمە بازاڕەوە و دڵی هەوادارانم زویر2 بکەم، هەمیشە هەوڵمداوە بەرهەمێک تۆمار بکەم، کە وەک منداڵێکی ساوا خۆم دروستی بکەم و گەورەی بکەم ئەوکات بڵاوی بکەمەوە، کە لە ئاستی دەنگ و هونەرەکەی خۆم بێت، کە حەزم بۆی هەیە، نامەوێت بەرهەمێک بکەم جوان نەبێت و بەدلی جەماوەر نەبێت، چوونکە چۆن هونەرم خۆشدەوێت و لام گرینگە جەماوەرەکەشم بەهەمان شێوە هونەرەکەم بە جەماوەرەکەمەوە جوانە. زاخۆیی لە لێدوانێکیدا بۆ “هەولێر” گوتی: ئێستا خەریکی ڤیدیۆ کلیپێکم، بە ناوی باوانەکەم و بڕیاریشە لە یەکەم رۆژی جەژن بڵاوی دەکەمەوە و ئەم کلیپە وەک جەژنانەیەک دەبێت بۆ جەماوەرەکەم. گوتیشی: ماندوو بوونی ئەو کەسانەش لەبیر ناکەم، کە دەستێکی باڵایان هەبووە بۆ دروستکردنی ئەم بەرهەمە، کە لە دەرهێنانی “سەروەر ئەحمەد” و ئاوازی ئەمیر ڤایۆلین و ئاڕێنج و دابەشکردنی موزیکی ئەمیر ڤایۆلین پارکێشنی زانا تەگەرانی و تۆماری دەنگی ئەو بەرهەمەش ستۆدیۆ ژێدارە لە هەڵەبجەی شەهید، هەروەها سترینگی کارزان مەحمود و ئەمیر ڤایۆلین و میکس و ماسترینگی ئەمیر ڤایۆلینە و ڕۆژانی جەژنیش میوانی کەناڵە ئاسمانیە کوردییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت.