عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر ئەیام ئەكرەم ناسراو بە شەمۆ نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشكراكرد كە بەشداریكردنە لە فیلمێك بەناوی تیمساح، كە بڕیارە جەژنی قوربان نمایش بكرێت.
هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر ئەیام ئەكرەم بە (هەولێر)ی راگەیاند، دوایین كاری هونەرییە بەشداریكردنە لە فیلمی تیمساح، لەگەڵ هونەرمەند هەردی سەلامی كە بڕیارە رۆژانی جەژنی قو ربان و رۆژانی دوایی نمایش بكرێت.
لەم ماوەیەی رابردوودا گرتە ڤیدیۆییەكی شەمۆ لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە ئەویش گریانی بە كوڵی ئەم ئەكتەرە بوو، لەو رووەوە وتی “لەو فیلمەدا گریام، چوونكە خۆم هەروام بە قوڵی دەچمە ناو رۆڵ بینینەكە، لە فیلمەكەدا كوڕەكەم تەمەنی بچووكە و بە حەشیشە كۆچی دوایی كردووە، منیش بەو هۆیەوەر گریام”.
ئەم هونەرمەندە زوو سەردانی شاری سلێمانی دەكات و دەڵێت “سلێمانی شارێكی جوانە و زۆر خۆشە و رێزمان دەگرن، لەگەڵ سلێمانی برادەرم، چوونكە زۆربەی كارە هونەرییەكانم لەگەڵ خەڵكی سلێمانین”.
لە ماوەی رابروودا شەمۆ لەگەڵ هونەرمەندی دیار ماهیر حەسەن لە دوو فیلمدا بەشداری كردووە و وتی “زۆر خۆشحاڵ بووم بۆ ئەو دوو بەرهەمە،، ئەگەرنا پەیوەندیم لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی زۆر باشە”.

