کۆشکی سپی بڵاویكرده‌وه، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە 7 ی مانگی داهاتوو (شوبات / فێبرایه‌ر) سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا له‌باره‌ی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
جین ساکی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی ئەمەریکا تاوتوێی بەرپرسیارێتییە هاوبەشەکانیان سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییه‌كان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆکرانیا ده‌كه‌ن.
جین ساكی راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا تاوتوێی بەردەوامبوونی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان دەکەن، به‌تایبه‌ت کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و هاندانی بوژانەوەی ئابووری و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

