هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لەم هەڵبژاردنە بوێری و ئازایەتیمان لە کاندیدانی پارتی دەوێ

(کەریم بایز) وەک هونەرمەند و ناوێکی بەرچاو لە نێو بواری هونەردا سەبارەت بە هەڵبڕاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە بۆ (هەولێر) دەڵێت: لای من هەڵبژاردن واتە نوێبوونەوە، ئەوانی لە دوای هەڵبژاردن دەبن بە ئەندامی پەرلەمان، دەبی ئەو کەسە لێهاتوو وکارامە بێت وە کەسێکی خاوەن هەڵوێستێکی نەگۆر بێت بۆ خودی خۆی و هەروەها میللەتەکەی خۆش بوێت، چونكە خۆشەویستی بۆ خاک لە هەموو شت گرنگترە، کە کوردستانمان پێویستی پێیەتی بۆ ئاسودەیی و خۆشگوزرانی میللەتەکی، بۆیە پێویستمان بە کەسی لێهاتوو بوێر هەیە تا بە کردار بەرگری لە گەلەکەمان بکات لە بەغدا بۆ ئەوەی چیتر لە دڵەڕاوکێ ژیان نەبەینە سەر.
ئەوانەی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراون کەسانی لێهاتوو داکۆکی کەرن لە گەلەکەمان، بۆیە دەنگ دەدەم بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

شیڤان شێرزاد – هەولێر