لە کاتێکدا ئەمڕۆ یادی چل و نۆ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، بە ڕێز و شکۆدارييهوە شەهیدانی نەمر و هەموو ئەو قارەمان و جوامێرانە به بيردههێنينهوه کە لەم شۆڕشە مەزنەدا گيان و خوێنیان لهپێناو ئازاديدا بهخشى.
شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، نموونەیەکی بێ وێنە بوو لە ئیرادەی گەلێک کە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری، هەرگیز کۆڵی نەداوە. لە شۆڕشى گوڵاندا گەلی کوردستان دووبارە سەلماندی کە لهپێناو پاراستنی بوون و ئازاديی خۆيدا، بۆ هەموو قوربانیدانێک ئامادەیە.
لهم يادهدا دووپاتى دهكهينهوه كه ئەرکى ههموومانه میراتی شەهیدان و فيدراڵى و دهستكهوته دهستوورييهكانی بپارێزین و بە یەکڕیزی و هاوکاری درێژە بە ڕێگەی ئەوان بدەین. با یادی شۆڕشی گوڵان هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی، تا بە کاری هاوبەش و هاريكارى، بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی شۆڕشی گوڵان، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سڵاو لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
26ى گوڵانى 2025