ئایا منداڵەکەت جیاوازە؟ چوار نیشانەی زیرەکیی منداڵ

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

زیرەکی پێشوەختە نهێنیەکی باش پارێزراو نییە؛ بەڵکو لە هەفتەکانی یەکەمەوە بە ڕوونی لە هەندێک لە منداڵاندا دەردەکەوێت. لەوانەیە هەست بکەیت کە کۆرپەکەت بە چاوی فراوانتر سەیری جیهان دەکات، یان کارێک دەکات کە لە منداڵێکی ئەم تەمەنە چاوەڕێی ناکەیت. ئەگەر پرسیارت لەم نیشانانە هەیە، لەوانەیە منداڵێکت هەبێت کە پێشوەختەتر بێت لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە.

لەم بابەتەدا چوار نیشانە ڕوون دەكەینەوە کە منداڵەکەت هەر لەگەڵ هاتنەدنیاوە نیشانەی زیرەكیی تێدا بەدەر دەكەوێت. ئەم نیشانانە یارمەتیت دەدەن زوو لە تواناکانی تێبگەیت و پاڵپشتیت دەکەن بۆ ئەوەی تا باشترین ئاستی خۆی گەشە بکات. سەرنجت لەسەر ئەم وردەکارییە بچووکانە بێت و چاودێری گەشەکردنیان بکە بۆ ئەوەی بزانیت منداڵەکەت چی ناوازە دەکات. بەتایبەتی تواناکانی کە ئاماژەن بۆ زیرەکی منداڵ.

1. چاوی ئاگادار و فزولی بینین
ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە منداڵەکەت بە تەرکیز و سەرنجێکی چڕەوە سەیری دەوروبەرەکەی دەکات، ئەمە نیشاندەرێکی بەهێزە بۆ زیرەکی سەرەتایی. منداڵانی زیرەک مەیلیان هەیە شوێن جووڵەکان بگرن و لە سەرەتای ڕۆژانەوە ئاگاداری وردەکارییەکان بن. چاوەکانیان هەمیشە چالاکن، وەک ئەوەی هەموو شتێک کە دەیبینن شیکاری بکەن. هەوڵ بدە ئەم زەقبونەوەی بەشێوەیەك پەروەردە بکەیت بە بەرکەوتنی منداڵەکەت بە دیمەنی نوێ و ڕەنگی گەشاوە بۆ هاندانی گەشەکردنی بینینی.

2. زووزوو پێکەنین
زەردەخەنەی کۆرپەکەت تەنها جووڵەیەکی هەڕەمەکی نییە؛ بەڵکو بەڵگەیە لەسەر زیرەکی سۆزداری پێشکەوتووی. ئەگەر منداڵەکەت زوو و زوو دەستی بە زەردەخەنەکردن کرد، ئەمە ڕەنگدانەوەی وەڵامدانەوەی خێرایەتی بۆ هەستەکانی دەوروبەری. با هەست بە خۆشەویستیت بکات و هەمیشە زەردەخەنەی بۆ بکات، چونکە پەیوەندی سۆزداری ئەم زیرەکییە سروشتییە بەرز دەکاتەوە.

3. بە خێرایی بگەیتە بەربەستەکانی گەشەکردن
ئەگەر منداڵەکەت پێش منداڵانی تری هاوتەمەنی خۆی دەستی کردووە بە جووڵاندنی سەری یان گرتنی شتەکان، بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر زیرەکیی پێشوەختە. ئەو منداڵانەی کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا بڕگەی ئاسایی گەشەکردنیان تێپەڕاندووە، زۆرجار توانای دەروونی و جەستەیی پێشکەوتوویان هەیە. پشتگیری ئەم پێشکەوتنە بکەن بە دابینکردنی ژینگەیەکی پڕ لە خۆشی وەک یارییە پەروەردەییەکان.

4. کەم بخەوی و بەئاگا بوونی زۆرتر
هەرچەندە کەمخەوی منداڵەکەت ڕەنگە دڵە ڕاوكێت (سترێس) بۆ تۆ دروست بکات، بەڵام ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ زیرەکی زوو. منداڵانی زیرەک مەیلیان هەیە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەئاگا بمێننەوە، چونکە دەیانەوێت بە جیهانی دەوروبەریاندا بگەڕێن. ئەم ساتانە بەکار بهێنە بۆ ئەوەی بەر ئەزموونە هەستیارەکانی وەک مۆسیقای ئارامکەرەوە یان خوێندنەوەی چیرۆکەکان بکەوێت.

لە کۆتاییدا گرنگیدان بەم نیشانانە لە منداڵەکەتدا مانای ئەوە نییە فشار بخەیتە سەری یان چاوەڕوانی زۆر لێی بکەیت؛ بەڵکو ئامانج لێی تێگەیشتنە لە پێداویستییەکانی و پاڵپشتیکردنی بە شێوازی گونجاو. منداڵانی زیرەک پێویستیان بە ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی و هاندان هەیە بۆ ئەوەی باشترینەکانیان دەربهێنن. لە نزیکەوە چاودێری منداڵەکەت بکە و كەیف وخۆشی بكە بۆ هەموو دەستکەوتێکی بچووک، چونکە بەم کارە تۆ بناغەی داهاتوویەکی گەشی بۆ دادەنێیت.