مەزن هیمداد ئەنوەربەگ
لە بواری وزە، دەکرێت بە هۆی گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و پشتگیری نێودەوڵەتی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئاستی ئابووری، ئەمنی و سیاسی هەبێت. ئەمە وەک دەستپێکێکی نوێ دەبینرێت بۆ پێشخستنی بەرهەمهێنانی وزە و پتەوکردنی بناغەکانی ئابووریی هەرێمی کورستان. کە سێ تەوەر لەخۆدەگرێت؛
ئەمنی
پشتگیری ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنیدا، بە تایبەتی لە ململانێکانی دژی تیرۆر و پتەوکردنی هاوکاری سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکە.
ئابووری
گرێبەستە گەورەکانی وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە (بەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار) دەبنە هۆی ڕاکێشانی سەرمایە و پیشەسازییە نوێیەکان، ئەمەش توانای هەرێمی کوردستان بۆ خۆبەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی زیاتر دەکات و لەسەر نەخشەی نوێی وزە شوێن پێیەکی قایم تری دەبێت.
دیبلۆماسی
دیدارەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن و پشتگیری کۆنگرێسی ئەمریکا و ژووری بازرگانی، بەتایبەت وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕۆبیۆ دەکردنی بەیاننامە نیشانەی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە لە ئاستی نێودەوڵەتیی.
کاریگەرییەکانی ئەم گرێبەستانە
وزە: زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی سەرچاوەی وزەی جێگیر بۆ دانیشتوان و پیشەسازییەکان.
کار: دروستکردنی هەلی کار بۆ هەزاران کەس لە ڕێگەی پرۆژە نوێیەکان.
سەربەخۆیی ئابووری: کەمکردنەوەی پشبەستنی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ، بەهۆی دابینکردنی سەرچاوەی خۆڕسکی وزە بەتایبەت گاز.
پێشبینیکردنی داھاتوو: ئەگەر ئەم پرۆژانە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ ببن، هەرێمی کوردستان دەکرێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی وزە لە ناوچەکە، کە ئەمەش دەکرێت ڕۆڵی هەرێمی کورستان لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات.
بە کورتی، ئەم هەنگاوە نیشانەی گۆڕانکارییەکی گرنگە لە ڕێچکەی ئابووری و دیبلۆماسی هەرێمی کوردستان، بۆیە بەڕێز مەسرور بارزانی توانی شۆڕشێکی نوێ لە بواری پەرەسەندنی ئابووری و ئەمنی و سیاسی دروست بکات.
* ئەندامی پەرلەمانی کوردستان