سهر لهبهیانی ئهمرۆ سێشهممه 20.5.2025 بە ئامادەبوونی هێمن قادر پارێزگاری ههولێر بهوهكالهت و دكتۆر عهلی رهشید سهرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو چەندین بەرپرسی حکومی لەسەرجەم سێكتەرەکان، له مهراسیمێكدا واژوو لەسەر یادشتنامەی لێتیگەیشتنی نێوان (EPC ، زانکۆی پۆلیتەکنیكی هەولێر EPU و رێکخراوی سەنەد SANAD بۆ گەشەپیدانی ئابووری کرا، کە سوودی گەورەی بۆ پێشخستنی بواری لێکۆلێنەوە و توێژینەوەی زانستنی لەسەرجەم بوارەکان دەبێت.
ئەم یاداشته گرنگه ئامانجی دامەزراندنی هاوکارییەکی ستراتیژییه، کە جەخت دەکاتەوه لەسەر ئامانجەکانی گەشەپێدانی بهردەوام و پێشخستنی توێژینەوه و دەستپیشخەرییەکانی بنیاتنانی توانا ئەم هاوبەشییە کە لەلایەن باڵیوزخانەی سویسرا له عیراق پشتگێری دەکریت، جەخت لەسەر پابەندبوونی هاوبەش بۆ پیشخستنی پێشکەوتنی کۆمەلایەتی- ئابووری و ژینگەیی له هەرێمی کوردستان و عیراق بەگشتی دەکاتەوه.
لهو مهراسیمهدا وتاری پارێزگای هەولێر لەلایەن هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو چهندین وتاری دیكه خوێندرانهوه، دواتر یاداشتنامەی سێ قۆلی لەلایەن د. سامح المقدادی و د. ئیدریس هه رگی و د. علی رشید واژووكرا .