له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی و به‌مه‌به‌ستی زیاتر بایه‌خدان به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناحیه‌كه، له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قامی ناوخۆیی و سه‌ره‌كی له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن جێبه‌جێ كرا.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 300 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی شاره‌وانیی گرده‌سێن سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك دابین كراوه.
پرۆژه‌كه بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ قیرتاوكردنی شه‌قامی 30مه‌تری و 40مه‌تری له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن كه به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك و شاره‌وانیی گرده‌سێن ته‌واو كرا.

