ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران ئەنجامەكانی هەڵكۆڵینی شوێنەواری گردی بانەهێلك ڕاگەیاند كە شارستانیەتێكی 7هەزار ساڵەیە .
عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بۆ كەناڵە میدیاییەكان گوتی: كەناڵە تەلەڤیزیۆنییە ناوخۆیی و ئاسمانییەكان شایەتیی ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی یەكێك لە گرنگترین پڕۆژە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان بوون.
پڕۆژەیەك كە لە گردی شوێنەواری بانەهێلك لە قەزای سۆران كە لە ژێر ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و بە هاوكاری زانستی لەگەڵ زانكۆی ئۆتۆنۆمۆسی بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر ئەنجام دراوە.
ئەم پڕۆژەیە بەشێك لە تەلارسازی و گلێنەسازی شارستانیەتێكی حەوتهەزار ساڵە ئاشكرا دەكات؛ پێكهاتەی سەرسوڕهێنەر كە ڕۆشنایی دەخاتە سەر بەشێك لە شێوازی ژیان و ڕێكخستن و بیركردنەوەی ئەو كەسانەی لە هەزارەی پێنجەمی پێش زایین لەم ناوچەیەدا ژیاون.
لە سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوەكانی ئەم وەرزەی هەڵكۆڵینەكان، دەتوانین ئاماژە بە پاشماوەی ورچی قاوەیی باڵەكایەتی (ورچێكی شاخاویی ناوچەكە) بكەین بە چینەكان كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سەردەم.
بەڕێوەبەری شوێنەوار گوتیشی: گردی بانەهێلك لە دەڤەری سۆران دۆزینەوەیەك كە ئاماژە بە پەیوەندیی كۆنی نێوان مرۆڤ و ژینگەی شاخاوی لەو سەردەمەدا دەكات.