چواس خالید – هە‌ولێر
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، تێیدا به گوژمه‌ی پێنج ملیار دیناری عێراقی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – خه‌بات نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی گوندی گاینجی گه‌وره ڕۆنرا و پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوارییش له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ڕۆڤیا له دهۆك جێبه‌جێكرا.
سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقی فیدڕاڵاوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و له‌چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و له پێناو خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان له سه‌نته‌ری شار و ده‌ره‌وه‌ی شار به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، به گوژمه‌ی چوار سه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له گوندی گاینجی گه‌وره، ده‌ستكرا به ڕۆنانی پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی گونده‌كه.
پڕۆژه‌كه پێك ده‌ت له ڕۆنانی ڕێگا به درێژایی سێ كیلۆمه‌تر و پانی پێند مه‌تر، دروستكردنی دوو قه‌نته‌ره‌ی سندوقی سێ به سێ، یه‌ك قه‌نته‌ره‌ی بۆڕی كۆنكرێتی و ڕۆنانی چل و پێنج مه‌تر جۆگه‌ی ئاوبه‌ری كۆنكرێتی به پانی مه‌ترێك.
جگه له‌وه، ئێستا كاركردن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر – خه‌بات به‌رده‌وامه، كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر موسڵه.
به گوژمه‌ی نزیك به پێنج ملیار دینار، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كراوه و له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه، شه‌قامه‌كه‌ش فراوان ده‌كرێت، كه پێشتر به‌هۆی ته‌سكی و تێكچوونی ڕێگه‌كه‌وه گرفتی هاتوچۆ دروستبووه و ڕووداوی نه‌خوازراوی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات كاركردن له پڕۆژه‌ی دووسایدی گۆمه‌سپان – سماقووڵی به‌رده‌وامه و تا ئێستا ٦٠ ی كاره‌كان ته‌واو بووه.
كاركردن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی دووسسایدی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان – سماقووڵی به‌رده‌وامه، كه نزیك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌نداوی گۆمه‌سپانه و تێیدا شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی سماقووڵی، ڕۆنانی شه‌قامه به كوالێتی به‌رز و به دڕێژی بیست و دوو كیلۆمه‌تر، كه ئێستا ٦٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره تا كۆتایی ساڵ هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه جیا له فه‌راهه‌مكردنی ئاسانی هاتوچۆ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان و له‌پێناو باشتركردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی چاككردنه‌و و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستكرا به چاككردنه‌وه و قیرتاوكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی گوندی سۆربه‌ش – حه‌وێز، له سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك.
جیا له‌وانه و به‌گوژمه‌ی چوار سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له ناحیه‌ی ڕۆڤیا جێبه‌جكرا.
له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگواریی قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ و كۆنكرێتكردن له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ڕۆڤیا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك جێبه‌جێكرا.
گوژمه‌كه‌ی پڕۆژه‌كه، كه چوار سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقییه، له‌سه‌ر داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی شاره‌وانی دابینكراوه و پڕۆژه‌كه خۆی له قیرتاوكردنی شه‌قام به درێژایی پێنج سه‌د و په‌نجا مه‌تر و سێ سه‌د و چل مه‌تر كۆنكرێتكردن و حه‌وت سه‌د و شه‌ست مه‌تر دانانی ئاوه‌ڕۆ ده‌بینێته‌وه.