وەرزی دووەمی خوێندن، وەرزی بەدەرخستنی توانا شاراوەكانی قوتابیان

م: سەگڤان عەبدولخالق عومەر
وەرزی دووەمی خوێندن کاتێکی گرنگە لە پرۆسەی فێرکردن و فێربووندا، لەم وەرزەدا قوتابیان دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ دەرخستن و پەرەپێدانی توانا شاراوەکانیان، چونکە قوتابیان زیاتر ڕاهاتوون بە ژینگەی قوتابخانە و پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی باشتر بووە و قوتابیان ئامادەیی زیاتریان هەیە بۆ فێربوونی بابەتی نوێ.
لەگەڵ ئەوەی ڕۆڵی مامۆستایان بۆ ناسینی توانا تایبەتەکانی هەر قوتابییەک دابینکردنی دەرفەتی گونجاو بۆ گەشەپێدانی ئەو توانایانە و هاندانی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەی بوارە جیاوازەکان و، هەروەها ڕۆڵی بنەماڵە و هاوکاریکردنی قوتابی لە ئەرکەکانی ماڵەوەدا.
هاندانی قوتابی و، قوتابخانە بەشێكی هەستیارە لە ژیان و كۆمەڵگا و مەڵبەندی تیشكدانەوەو شوێنی دروستكردنی ئەو وەچانەیە كە ڕەوتەكە بەڕێوە دەبەن، ئەركی پەروەردە و فێركردن ئامادەكردنی تاكە بۆ ژیان و پیادەكردنی ئەوەی كە كۆمەڵگا گەرەكیەتی و پەیڕەوكردنی ئەو بنەمایانەی كە بڕوای پێیان هەیە لە ئامادە و بیناكردنی بۆ ژیانێكی نوێ كە بەندە بە خۆشەویستی نیشتمان و زانست و بڕوا و کولتوور و مێژوو و پەروەردەی مرۆڤایەتی كە ڕیزی هەموو ئەو خەڵكە بگرێت کە لەو نیشتمانەدا دەژین.
فێركردن فەرمانێكی نووسینی ڕۆتینی نییە بەڵكو پیشەیە و ئەركێكی سەختە مامۆستا دەبێت لە گەیاندنی زانیاری بۆ مێشكی قوتابیان داهێنەر بێت ولە دەروونی قوتابیان بكۆڵێتەوە و تێبینی جیاوازی تاكەكەسی بكات و گیانی داهێنان لەناویاندا بورووژێنێ چونكە ئەوانە كۆڵەكەی دواڕۆژن وئامادەکاری بۆ خوێندن و تاقیکردنەوە خوێندکاری خۆشەویست، لێرەدا چەند ئامۆژگاری و ڕێنمایییەک دەخەینە ڕوو کە دەکرێ پەیڕەویی لێ بکرێت بۆ ئەوەی نمرەی بەرزت بۆ ئاسانتر بێت و ئامۆژگاریی پێش تاقیکردنەوە و ڕێگای ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانت:
1. بە بەردەوامی بخوێنە بۆ ئەوەی پێش تاقیکردنەوەکە تووشی سترێس و گرژی نەبیت.
2. خشتەی خوێندن دروست بکە و کاتەکانت ڕێک بخە.
3. تاقیکردنەوەکان و کاتەکانیان دیاری بکە و خشتەی خوێندنی گونجاو ڕێک بخە.
4. باوەڕت بەخۆت هەبێت، بە توانای خۆت بۆ سەرکەوتن و هەموو ئەو شتانەی کە خوێندوتە لەبیرت بێت.
5. پێش خەوتن دەستەواژەی ئەرێنی دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی پاڵنەرێک بێت بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا ئاستێکی باشتر ئەنجام بدەیت.
6. زوو گەیشتن بە هۆڵی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەوەی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە لە بارێکی ئارامدا بیت.
7. ئارام بە و هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە؛ ئەمەش یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی فشار و هێورکردنەوەی دەمارەکانت.
8. هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە پێش دەستکردن بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بە تەواوی لێی تێبگە.
9. بەوردی بخوێنەوە بە ڕوونی و بنووسە.
10. لەبیرت نەچێت هەموو پێداویستیەکانی قوتابخانەت لەگەڵ خۆت بهێنی.
11. دانانی خشتەی خوێندن و پابەندی پێیەوە تا دەتوانیت.
12. سەرەتا بە خوێندنەوەی بابەتەکە بە گشتی دەست پێ بکە بۆ تێگەیشتن لە هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە بابەتەكە.
13. دووبارە پێداچوونەوە بەو شتانەی کە بەدەستت هێناوە بە هێواشی، بە سەرنج و تێگەیشتن.
14. ئەوە بەبیر خۆت بهێنەوە كە لەناو پۆلدا فێر بوویت لەگەڵ هاوکار و مامۆستاکانت.
15. لە بابەتە سەختەکانەوە دەست پێ بکە کاتێک هەست بە جۆش و خرۆش دەکەیت و دەتەوێت بخوێنیت.
16. جارجار زانیارییەکانت تاقی بکەرەوە.
17. دڵنیایی لەوەی شوێن و کاتی خوێندنت گونجاوە بۆ خوێندن.
پێش تاقیکردنەوە:
1. زوو لە خەو هەڵسە، وەک پێغەمبەری خوای گەورە سەلامی خوای لەسەر، فەرموویەتی: (اللهم بارك لأمتی فی بكورها)؛ خوایە گیان لە بەرەبەیانی زوودا بەرەکەت بخەیتە كات و تەمەنی میللەتەکەم. بۆیە خێر لە بەیانیانی زوودا هەیە.
2. لە کاتی خۆیدا دەبێت بگەیتە قوتابخانە.
3. بەر لە چوونە قوتابخانە نانی بەیانیت بخۆ چونکە پێویستت بە وزە هەیە.
4. هەموو ئەو کەرەستانەی پێویستن بۆ بەکارهێنان لە تاقیکردنەوەکە لەگەڵ خۆت بهێنە (پێنووس، دادەر، ڕەشكەرەوە، ڕاستە و، هتد).
5. پێش تاقیکردنەوە پشوویەکی باش وەربگرە؛ داوای یارمەتی لە خودا بکە و زوو زوو یادی بکەرەوە بۆ ئەوەی دڵت دڵنیا بێتەوە و لە دڵەڕاوکێ دوور بکەویتەوە، خودای گەورە فەرموویەتی (ألا بذكر الله تطمئن القلوب) (بەڕاستی بە یادی خودا دڵ ئارام دەگرێ).
لە کاتی تاقیکردنەوەدا:
1. کاتێک پرسیارەکانت پێ دەگات، بڵێ (بسم الله، توكلت علی الله، اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا وأنت تجعل الحزن برحمتك إذا شئت سهلا)؛ بە ناوی خودا متمانەم بە خوایە؛ خودایە! هیچ شتێکی ئاسان نییە جگە لەوەی کە تۆ ئاسانی دەکەیت؛ تۆ بە ڕەحمەتی خۆت كارئاسانی دەکەیت ئەگەر بتەوێت.
2. پرسیارەکان بە تەواوی بخوێنەرەوە؛ بزانە چی لە هەر پرسیارێک داوا دەکرێت، چونکە تێگەیشتن لە پرسیارەکە نیوەی وەڵامەکەیەتی.
3. لە کاتی وەڵامدانەوەدا لە پرسیارە ئاسانەکانەوە دەست پێ بکە و پاشان پرسیارە قورسەکان بۆ ئەوەی زۆربەی کاتەکانت بەفیڕۆ نەدەیت لە بیرکردنەوە لە وەڵامی پرسیارێکی دیاریکراو.
4. پێداچوونەوە بە پرسیارەکان بکە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە وەڵامت داوەتەوە، پاشان کاغەزەکە ڕادەست بکە و بچۆرە دەرەوە.
دوای تاقیکردنەوە:
• سوپاس بۆ خوای گەورە کە هیدایەتی کردیت، قسەکانی خودای گەورە لەبیر مەکە و بڵێ (وما توفیقی إلا بالله)؛ سەرکەوتن لە خوداوەندەوەیە.
• خەمی ئەو تاقیکردنەوەیە مەخۆ کە ئەنجامت داوە، هەروەها نابێت لە کاتی پشووەکانی نێوان هەردوو تاقیکردنەوەکەدا خۆت ماندوو بکەیت.