جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات؛ هاوكات هیواخوازه ئهم ڕێكخراوه وەک هەمیشە پشتیوانیی پرس و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بێت.
پێنجشهممه، 15ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و تێیدا هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.
مەسرور بارزانی ئاماژهی بهوه كردووه، ڕێكخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابییان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیدا.
جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكات هیوای خواستووه ئهم ڕێكخراوه لهم قۆناغه نوێیهدا بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و هزری داهێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پێشخستنی هەوڵ و تواناکانی قوتابییان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک هەمیشە پشتیوانیی پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بن.