رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆندێكی یه‌كلا كرده‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی چێڵسیدا یه‌كلا كرده‌وه، تا وه‌رزی دادێ له ریزه‌كانیاندا یاری بكا.
دوێنێ سێشه‌ممه 25/1/2022، یانه‌ی به‌رشلۆنه، بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی سیزار ئه‌زبیلیكوێتادا یه‌كلا كرده‌وه، تا هاوینی دادێ بچێته ریزه‌كانی و له وه‌رزی دادێ ببێته كارایه‌كی یاریده‌ده‌ر بۆ به‌رشلۆنه.
بۆندی ئه‌و یاریزانه له هاوینی دادێ كۆتایی دێ و به بۆندی خۆڕایی، ده‌چێته یاریگه‌ی كامپ نۆ.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ئیسپانیدا، ئاماژه به‌وه كرا، كه به‌رشلۆنه بۆندی ئه‌زبیلیكوێتای یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و هاوینی دادێ ده‌چێته ریزه‌كانی و به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵدا ده‌كا، بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و سێیه‌می ده‌بێته ئاره‌زوومه‌ندانه.
چاڤی هێرناندێز، بایه‌خی زۆر به تواكانی ئه‌و یاریزانه ده‌دا، چونكه توانایه‌كی زۆر باشی هه‌یه له به‌رگری و له هه‌موو لایه‌كانی هێڵی پشته‌وه یاری ده‌كا.
پێشتر ڕاپۆرته‌كان، ئه‌وه‌یان ده‌خسته روو، كه بریكاری ئه‌و یاریزانه، خزمه‌ته‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ی سه‌ره‌تا خستووه‌ته به‌رده‌م یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام یانه‌ی شایانه بایه‌خی به‌و بۆنده نه‌ا، بۆیه به باشتری زانی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگه‌ر بكا.
ڕیاڵ مه‌درید له ململانێ له‌سه‌ر یاریزانێك له به‌رشلۆنه‌ی برده‌وه
له ململانێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی به جێگره‌وه‌ی ڕۆماریۆ داده‌نرێ، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌دا سه‌ركه‌وت.
له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئێسته‌دا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ده‌ستخستنی یاریزانێكی به‌ڕازیلی، به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا سه‌ركه‌وت و توانی هێرشبه‌ر و یاریزانی ته‌مه‌ن 15 ساڵانی پالمێراس، ئیندریك ده‌ست بخا.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ئیسپانیدا، بڵاو كرایه‌وه، كه ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی پالمێراسدا ڕێك كه‌وتووه، بۆ ده‌ستخستنی یاریزانه‌كه، كاتێك بگاته 18 ساڵ بچێته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، چونكه یاساكانی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان، ڕێگه نادا یاریزانی ژێر 18 ساڵان بگوازرێته‌وه.
ئه‌و یاریزانه، چه‌په‌یه و به شوێنگره‌وه‌ی ڕۆماریۆ داده‌نرێ، توانایه‌كی باشی گۆڵكردنی هه‌یه، له كۆی 174 یاریدا، 168 گۆڵی بۆ تیپی تازه‌پێگه‌ییشتووانی یانه‌كه تۆمار كردووه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌و یاریزانه، ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی داهاتووی تۆپی پێ و هاوشێوه‌ی نێیمار ببێته ناوێكی دیاری تۆپی پێ.