ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 5ی 2025، بەسەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستیی و کشتوکاڵ و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەن لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، تایبەت بە بەرگرتن و خۆپارێزیى لە نەخۆشى ( تای خوێن بهربوون ) ( الحمی النزفیه ) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و له ڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى تیشك خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنى ناوبراو، دوایین پێشهاتەکانى مەترسى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى ( تای خوێن بهربوون ) خرایە بەرباس، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و پاراستن و سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و ڕیگەگرتن لە مەترسیى بڵاوبوونەوەى کۆبوونەوە چەند بڕیارێکى پەیوەستى وەرگرت.