لە باره‌گای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە – ڕاپەڕینی- پارتی دیموکراتی کوردستان، بە شکۆوە یادی شەهید (لـــــەیلا قــــاسم) کرایەوە.
دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥ لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە – ڕاپەڕینی (پ.د.ک)، بە شکۆوە یادی ڕۆحی بەرزەفڕی شەهید (لـــــەیلا قــــاسم) و هاوڕێكانی کرایەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ژماریه‌كی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا عەلی حوســـێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە – ڕاپەڕین، لە وتەیەکدا باسی پێگه و ڕۆڵی بەرچاوی ئافرەتانی کوردی لە شۆڕشەکانی کوردستان کرد، بەتایبەتی ڕۆڵی ئافرت لە شۆڕشی ئەیلول، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی دایکان و خوشکان و هاوسەران دا کە لە شۆڕشەکان شانبەشانی پیاوان تێکۆشاون و قوربانییان داوە و لەیەک کاتدا دایک و هاوسەر و پێشمەرگە بوون.
عه‌لی حوسێن گوتی “لەیلا قاسم نموونەی ئازایەتی و چاونەترسیی ئافره‌تی کوردە، ڕۆحی خۆی کردە قوربانیی بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان.”
ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئافرت له سه‌رده‌می ئێستا گوتی “ئافرەتان ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەیە و بە دەنگەکانیان بەشداری کارایان لە پرۆسەی سیاسی هەیە، لە پێگە و جومگە سیاسی و حکومییەکان ڕۆڵیان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی بە بایەخەوە لە ڕۆڵی ئافرەتان دەڕوانن و پشتگیریان دەکەن.”
شایانی باسه له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی له 12ی ئایاری 1974 به‌هۆی هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیانه‌وه له لایه‌ن ڕژێمی دکتاتۆری به‌عسه‌وه له سێداره دران.