سکچوون‎ بە هۆی دەرمانەوە

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

ز‎ۆرێک لە دەرمانەکان ئەگەری هەیە وەکو کاریگەریی لاوەکی تووشی سکچوونمان بکات.

د. زانیار ئاغال پسپۆڕی هەناو دەربارەی سکچوون‎ بە هۆی دەرمانەوە ڕوونی دەكاتەوە كە ز‎ۆرێک لە دەرمانەکان ئەگەری هەیە كەسەكە تووشی سكچوون بكات، بە‎ڵام لە هەموویان گرنگتر ئەو سکچوونەیە کە بە هۆی دەرمانە دژەزیندەگییەکان (ئەنتیبایۆتیکەکان) دروست دەبێت.
د. زانیار ئاغال دەشڵت: هە‎ندێک لە ئەنتیبایۆتیکەکان سکچوونێکی ئاسایی دروست دەکەن کە نابێتە مایەی مەترسی بۆ نەخۆشەکە، بڵام هەندێک جار مەترسیدارە.
کێ مەترسیی لەسەرە و بۆ؟
هە‎ندیك نەخۆش لە پاش پێدانی ئەنتیبایۆتیکەکان ئەو بەکتریا نیشتەجێیانەی ناو سکی خۆی کە بێزیانە وای لێ دێت ببن بە زیانۆک.
لە ئەنجامی ئەمە، هاوشانی سکچوون، تووشی هەوکردنێکی خراپی ناو ڕیخۆڵەش دەبن (وێنەکەم داناوە).
د. زانیار ئاغال ئا‎مۆژگاریی خەڵك دەكات كە:
*هە‎رگیز لە خۆتەوە دەرمانی دژەمیکرۆب (دژەئیلتیهاب) بەکار مەهێنە بەبێ ڕێنمایی پزیشک.
*هە‎ر کات تووشی سکچوون بوویت بەو دەرمانانە، هەواڵ بدەرەوە بە پزیشکەکەت یان سەردانی پزیشک بکە.
*دە‎ست بکە بە شلەمەنی خواردنەوە و ڕاگرتنی ئەو دژەبەکتریایەی گومانت لێ هەیە هەتا لە زووترین کات پزیشک دەبینیت.