سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی ژمارە 228 لە 25-1-2022، بڕیاری گواستنەوەی هێزی پشتیوانیی 2ـی بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، داوە.

لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە رایگەیاندووە:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێی فەرمانەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، تەواوی هێزەکانی پشتیوانیی دوو لە هێزەکانی 70 جیا کراوەتەوە و گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

پێشتریش هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا، هێزەکانی پشتیوانیی 1 خرابووە سەر وەزارەتی پێشمەرگە