لیا سه‌یفه‌دین
تێڕوانین و تێگه‌یشتنی هه‌ندێ كه‌س بۆ ئافره‌ت، ته‌نها له‌ڕوی جه‌سته‌یی و بایۆلۆژییه‌وه‌یه و پێیان وایە ته‌نها ئه‌وه‌یه دەتوانن منداڵیان ببێت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، جۆرێك له‌تێنه‌گه‌یشتن و مملانێ له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێدا هه‌بووه، سه‌ره‌تا هێزو بازو حوكمی كردووه‌و ئافره‌تان كراونه‌ته پاشكۆو كۆیله‌و خزمهتكارو ئامێری دروستكردن و به‌خێوكردنی منداڵ و هیچی تر.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌شێكی روانینه‌كان بۆ ئافره‌ت، هێشتا له‌رووه شكڵییهكهیهوه ماوه‌و نه‌ترازاوه بۆ هزرو بیركردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌و ماف و ئه‌رك،هێشتا كه‌سانێك پێیان وایه تهنوورهكی كورت، یان عه‌زییه‌كی ته‌سك و كراسێكی بێ قۆڵ، ته‌نها شوناس و ناسنامه‌ی مێیه‌نه بوون و ئافره‌ت بوونه.
ئایا تەنورەیەکی پەڕ پەڕە،یان قژێكی درێژ‌و مایكاپ، پۆشینی جلی بوكێنی، بەسە بۆ ئەوەی تۆ ئافرەت بیت؟
بەشێک لە ئافرەتان بە تامەزرۆییەوە ململانێیانە بۆ بەرجەستەکردن و گوزارشت كردن لهمێیهنهبوون و خانمانهبوونی جه‌سته‌و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان، به‌ڵام له‌دۆخێكدا هێنده‌ی مشووری ئه‌و به‌رجه‌سته‌بوونه ده‌خۆن، خه‌ون و خه‌م و ژیان و شووناسی راسته‌قینه‌ی خۆیانیان له‌بیر و له‌ده‌ست ده‌چێت. ئایە ئەمانە بەسن بۆ پێناسەی ئافرەت بوون؟ واتا مێینە هیچ ناوەڕۆکێکی تری نیە؟
ئاشکرایە هیچ ئافرەتێکی ڕەسەن نایەوێت لە دەرەوەی ڕەگەزی خۆی لێی بڕوانرێت، بەڵام ئەمە بە تەنها بەپۆشین و له‌به‌ركردنی عه‌زییه‌كی پەرپەرە، و قژێكی درێژ و نینۆكێكی بۆیه‌كراو نابێت، تەنها سك پڕبوون و كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌وه مێینه بوونی ناسه‌لمێنێت، بۆیه پێویسته ئافرەتان دژی كۆی ئەو جیاکاریی و بیركردنه‌وانه بن کە پەراوێزیان دەخات و لە کۆمەڵگە و ئەرک و مافەکانیان دایان دەبڕێت
بۆنمونە، كاتێك لهنانهواخانهیهكدا وه‌ستاویت و ده‌ته‌وێت چوار نانی گه‌رم ببیته‌وه بۆ ماڵه‌وه، چاوەڕێ دەکەیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تیت زووتر تۆ بەڕێ بکەن، بەم بیركردنه‌وه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ت، هێنده‌ی خۆت بچوك و لاواز و پاشكۆ پیشان ده‌ده‌یت، بهچارهكی ئه‌وه نه‌وتوانیوه نه مێینه‌بوون و خانمانه‌ی خۆت بسه‌لمێنیت، نه كه‌سایه‌تی و شكۆی خۆشت وه‌ك مرۆڤێك به به‌رزیی بهێڵیته‌وه.
کاتێک ڕووبەروی دۆخێكی نه‌خوازراو دەبینەوە، یەکەم چه‌ك کە دەستی بۆ دەبەین بۆ خۆپاراستن، دەڵیین من (ئافرەت)م، ئیتر به‌شێكی پاشكۆیه‌تی و خۆ بهكهمزانییهكان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، پیاوان هەرگیز بەوە دەست پێناکەن کە خۆیان وەک نێرێك نمایش بكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك تاكێكی به‌هێزو خاوه‌ن روئیا ده‌یانه‌وێت خۆیان بسه‌لمێنن.
کە لە دەستپێکی هەر کارێک‌دا پێش پیشه‌و مرۆڤ بوون، چه‌كی ئافره‌ت بوونت به‌كارهێنا، ئه‌وا خۆت هۆكاری كێشانی ئه‌و سنورهیت به‌چوار ده‌وری خۆتدا، كه ریزبه‌ندی یه‌ك دونیا كۆسپ و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و خێزانی و سیاسی و كلتوری و ئاینیی و ره‌گه‌زیی له‌خۆ ده‌گرێت. ناكرێت ئاسوده‌و دڵخۆشبین كاتێك پێمان ده‌وترێت ( بۆیه وا بیرده‌كه‌یته‌وه چونكه ئافره‌تیت)، چونكه ئیتر ئه‌مه شه‌رعیه‌تدانه به‌لاوازی و نارێكی له‌بیركردنه‌وه‌و بڕیار‌و ههڵسوكهوتهكانماندا.
لەوەتەی مرۆڤایەتی بوونی هەیە ژن و پیاو بوونیان هەیە، کەسیان به‌ته‌نها ئەوی تریان بەرهەم نەهێناوە، بۆیە گرنگە ئافرەتان خۆیان وەک بوونێکی لاوەکی نەبینن و بەردەوام هەوڵی ئەوە نەدەن خۆیان بەشكست خواردوو ببینن و خۆیان بدەنە پاڵ توخمە زاڵەکە تا بپارێزرێن.