فازل میرانی*
حزبەکەتان لە ساڵی 1946 دامەزرا و کۆنفرانس بە کۆی دەنگ مستەفا بارزانی وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژارد، کە ئەو کاتە بارزانی پەنابەر بوو لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، بارزانی سەرکردایەتی بزووتنەوەی سیاسی و سەربازییە سەرەتاییەکانی کرد لە مێژووی هاوچەرخدا و بووە پێشەنگ لەو ڕووداوە کاریگەرانەی، کە گەلی کوردی ژیاندەوە و پێش هەموو ئەو ڕووداوانەی، کە لە ناوچەکەماندا روویدا لە ڕووی جوگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە، واتە لە پێش و لەسەروبەند و دواتریش، کە بووە هۆی جەنگی جیهانی یەکەم و گۆڕانی هێزە باڵادەستەکانی ڕۆژهەڵات بۆ چەند سەدەیەک لە سەر رووی زەوی و مرۆڤایەتی، کە باوباپیرانمان تێیدا ژیاون و بینیویانە یان ڕەنگە بیستوویانە، کە نەتەوەکەیان دابەش بووە بۆ هاووڵاتیبوون لەقەوارە سیاسییەکاندا، کە هەندێکیان پێکنێنراون و هەندێکیشیان رێکخراونەتەوە.
لە واقیع و حەقیقەتدا و لەڕێگەی ئەزموونێکی سەختەوە بۆمان سەلمێنراوە، کە بارزانی هەرگیز لە سەرکردەکانی شۆڕشەکانی پێش خۆی و هاوچەرخەکان و لەدوای خۆیشی نەچووە. بۆیە شتێکیان بەدەستهێناوە و دواتر پڕۆژەکەیان بە داواکاری و ئامانج کۆتایی پێهاتووە وەک ڕووخاندنی ڕژێمێک و جێگرتنەوەی و پێشکەشکردنی پڕۆژەی ڕۆشنبیری یان تێڕوانینی کۆمەڵایەتی، کە داڕشتنی پلانی وڵات دادەنێت.
بەڵێ ئەمە جیاوازییەکی گەورەیە لە نێوان ئەو و ئەوانی تردا.
بارزانی زوو هاتە ناو ئاژاوەی ژیانەوە، بەڵکو زۆر زوو و بۆ بلیمەتی لە بیرکردنەوەیدا سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی واقیع و لێرەدا لێکدانەوەیەکی سادەی بۆ دەکەین.
ئامرازەکانی کارەکەی ئامادەکرد و لێیکۆڵیەوە لەوەی چ توانایەکی هەیە بجوڵێتەوە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر فۆڕم و ناوەڕۆک، کە هەنگاوێکی بناغەیی بۆ هەنگاوی داهاتوو پێکدەهێنێت.
نەتەوەیەک، کە لە نێوان چەند ڕژێمێکدا دابەش ببێت ئاسان و بەسوود نییە جوڵانەوەیەک بکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، کەواتە چەکی سوک و تەنها قەناعەت پێکردن گەرەنتی نییە بە پشتبەستن بە بڵاوبوونەوەی مافە مۆدێرنەکان بە گلەیی کردن یان چوونە ناو ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ناوەندەکانی دەسەڵات، کە هێڵی بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا چنیوە، کە بەشێک لە کوردستانیان داگیرکردووە یان بەخۆیانەوە لکاندووە بۆ فراوانکردنی هەرێمەکانیان.
لێرەدا پێویستە ئەوە بڵێم، کە ئێمە باس لە شتێک لە هزری بارزانی دەکەین نەک هەموو بیرکردنەوەکەی بەڵکو باسی بەشێکی گرنگ دەکەین، کە گوزارشت لەوە دەکات، کە هاوشێوەی یاسایەکی دەستوورییە، کە یاسای لێوە وەردەگرێت یان چەند یاسایەکی بۆ وەردەگرێت بۆ ئەوەی بارزانی بتوانێت لەگۆشەیەکەوە لەنێو ڕووداوێک یان چەند ڕووداوێکدا ببینێت، کە لەچەندین بازنەی ململانێدا پێداتێپەڕیوە، کە تێیدا بە بیرکردنەوە هەڵسوکەوتی کردووە و دوایین ئەنجامەکانیش دەرخەری تێگەیشتنی ئەو بۆ خۆی و گەلەکەی و ئەو خەڵکانەی، کە لەگەڵ نەیارەکان یان لە نزیکەوە لەگەڵ گەلەکەیان کاردەکەن یان ئەوانەی دۆستی کوردن یان ئەوانەی کوردیان نەناسیوە و بارزانی تێگەیشتنی بۆ هەموو ئەمانە هەبووە بەشێوەیەکی وردی و بێلایەنانەوە.
بارزانی لەسەر واقیعیێکی بنیاتنەرانە بوو، لە بیروباوەڕدا موسڵمان بوو و بیروباوەڕی توندڕەوی قبوڵ نەدەکرد و ڕەتی دەکردەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا رێزی لە هەموو بیروباوەڕە ڕۆحییەکان دەگرت و بەردەوام بەپڕاکتیک گەرەنتی پاراستنی ئازادیەکانی دەکرد، چونکە فشار و سنووردارکردن یان سەرزەنشتکردنی بیروباوەڕی ئەوانی تر مەترسیدارترین کردارن لەلایەن ڕژێم و ڕێکخراوە سیاسیەکانەوە، بارزانی ئەو کارەی بە باوەڕ ئەنجام دەدا، نەک بە هێورکردنەوەی دەستکرد.
وەک بیروباوەڕی ڕۆحی و ئایینەکان، نەتەوەکان لای بارزانی ڕێزیان لێدەگیرا و پارێزگاریان لێدەکرا و هەروەها ئینتیما سیاسییەکانیش.
بارزانی هەرگیز پێشمەرجی بۆ کارەکتەرەکان دانەدەنا بۆ کارلێککردن یان کارلێکنەکردن لەگەڵیان، مەرجی ئەوەی نەبوو، کە کەسێک ڕەگەزێکی دیاریکراو و باوەڕی بەخۆی هەبێت و لایەنگری ناوێکی دیاریکراو بکات تاوەکو پەیوەندییەکی بەرهەمهێنەر لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
ئەوەی ئەمڕۆ لەپێکەوەژیان دەیبینن هەرچەندە لەلای بیروباوەڕی زۆرینەی کۆمەڵگەی ئێمەدا ڕەسەنە، کە پێشتر بارزانی بە پڕاکتیک هەوڵ و پەرەی پێداوە.
بارزانی شەڕکەر بوو، بەڵام وەکو بەرگریکارێک سەرکردایەتی هێرشی نەدەکرد، بەڵکو تەنها ئەو کاتە شەڕی دەکرد بۆ ناچارکردنی داگیرکەران بۆ دیالۆگ، چەک و مووشەکەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن بوو نەک بۆ هەڵگیرساندنی ئاگر.
بنیاتنانی مرۆڤ لە لایەن بارزانی ئامانجێکە و لەدەستدانی مرۆڤ لە لایەن بارزانی کارێکی کوشندەیە. ئازایەتی لە لایەن بارزانی پێگەیەکی هەیە، کە مەرج نییە ڕۆحی لەسەر دابنرێت یان زیندانی بکرێت و بەڵێ ئێمە هەموومان و ئەو پێش ئێمە ئامادەیی ئەوەبوو خۆی گیانفیدا بکات بۆ ڕزگاربوون، بەڵام خوێن و بیرکردنەوە و ژیانیش نابێت بەبێ پێویستی بەهەدەر بدرێت.
بارزانی هەرگیز بیروڕای خۆی و حوکمی بەسەر هیچ کەسێک دا نەدەچەسپاند و قەناعەتی بە تاکیش نەدەهێنا بەوەی، کە بەرامبەرەکەی دەیخستەڕوو، واتە رازیبون بە مەرجی پێشوەختە.
بارزانی ئەو فاکتەرانەی مرۆڤ و ماف و بەهاکانی دیکەی دەوروژاند و پاشان ئاماژەی بە واقیع و ئەو شتانە دەکرد، کە لە نائامادەیی ئەو مافانەی، کە نادیارن یان داڕێژراون یان بە سەوداگەری یان بە ناتەواوی پێشکەشیان کردووە.
خوێندوتتانەوە و زیاتریش دەخوێننەوە دەربارەی شۆڕشی ئەیلول و گولان و بەیاننامەکەی حوزەیران و ڕێککەوتننامەی ئازار و هەوڵی کوشتنی بارزانی و شەهید ئیدریس و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک مەسعود بارزانی و دەستگیرکردنی ئەندامانی حزبەکەمان و زیندانیکردنیان و لەسێدارەدانیان و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال و هەموو تۆمارەکانی قوربانییەکان و لێیانەوە و تێدەگەین، کە قەبارەی دڕندەیی دوژمن و قەبارەی پێداگریمان لەسەر ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو و بەرقەرارکردنی ئاشتی لەجیاتی جەنگ و بنیاتنان لەجیاتی وێرانکاری و کشتوکاڵ لەجیاتی سوتاندن و فێربوون لەجیاتی نەزانی و لێبوردەیی لە جیاتی تۆڵەسەندنەوە، پێکەوەژیان لە جیاتی جەنگ، جیاوازی لە جیاتی ڕەگەزپەرستی.
هەر دوو وێنەکە لە سەردەمی دوژمنەکەمان کاتێک ئەو فەرمانڕەوایی کرد و سەردەمی دەسەڵاتی بارزانی کاتێک لە لایەن گەلەکەیەوە هەڵبژێردرا بەسە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن، کە ئەو دوو وێنەیە دژی هەندێک لە خواستەکانی بارزانی یە، نەک هەموو ئاواتەکانی.
* بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی