یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی سپارد

دوای بوونی دوو حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەسنوری پارێزگای دهۆک.

دوای هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو.
بەداخەوە حالەتێکیان دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان وەکو دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا …

دووەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتیەکی (شیلادزێ) یە لە قەزای ئامێدی.
، تەمەنی ( ٤٥ ) ساڵە و پیشەی ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن.

دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەداخەوە وەکو یەکەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی،
لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان …

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی