پێدەچێ پەتای کۆرۆنا و ئۆمیکرۆنە نوێیەکە پێ بنێتە قۆناغی کۆتایی

بە وتەی هانس کلووگە، سەرۆکی بەشی ئەوروپای ڕیکخراوی تەندرووستیی جیهانی (WHO)، پێدەچێت پەتای کۆرۆنا لە ئەوروپا لەگەڵ جۆرە نوێکەی ئۆمیکرۆن پێ بنێتە قۆناغی کۆتایی.

بەبەراورد بە هەردوو جۆری بێتا و دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەنها چەند نیشانەیەکی جیاواز و گۆڕاویان تێدایە، ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن چەندین نیشانەی جیاکەرەوەی هەیە و توانای خۆگۆڕینیشی زۆرترە بەجۆرەکانی دیکە
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO). چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی مارس نزیکەی ٦٠% دانیشتووانی ئەوروپا تووشی ئۆمیکرۆن ببن و ئەمەش بە کۆتایی پەتاکە دەبینرێت .

ھەواڵی زیاتر