وەزارەتی پەروەردە شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو كرەوە، داواشی لە قوتابییان لە رۆژی یەكەم تاقیكردنەوە كاتژمێر 7:30ی بەیانی لە هۆڵەكان ئامادەبن.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “ئاگادارى سەرجەم قوتابییانی قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى (ئەم لینكە) بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن”.
راشیگەیاند “داوا لە قوتابییان دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی 6ی 2025) ئەنجام دەدرێت کاتژمێر 7:30ی بەیانی ئامادەبن”.
هەروەها رایگەیاند “پێویستە قوتابییان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم”.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، لە کاتی بوونی هەڵە لە زانیاریی زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی، پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.