مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی حەلبووسی کرد و نووسیویەتی؛ بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای گەرمە دەکەم.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکەوە نووسیویەتی؛ ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.

مەسرور بارزانی لە کۆتایی تویتەکەیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست

ھەواڵی زیاتر