پێناسەی بەهار

هۆمەر نۆریاوی

ساتێک هەورە و
ساتێ باران؛
ساتێک خۆڕە و
بزەی ژیان
دەخاتە سەر
کوڵمەی گەشی
گشت دڵداران.
ساتێک مژێکی دڵحەزین،
ئاوازێک دەبەخشێ
بە گیان؛
هەمان ساتیش
باران بەخوڕ،
بەسەر ناخدا دادەبارێ و
ناهێڵێ توخنی دڵ کەوێ
هەرگیز، هەرگیز
نە ڕق، نە قین.