بازاڕی ئازادی زانیاریەکان مانیوپۆلی مێشکی مرۆڤ

پ.د.نەزاکەت حسێن
ئەرکی سەرەکی زانیاری پێکەوەگرێدانی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر، یەکێک لەهێزەکانی مرۆڤیش جیای دەکاتەوە لە بوونەوەر ه کانی تر توانای کۆبوونەوەیانە لەسەر چیرۆک و ئایدیایەک تەنانەت زۆرجار ئەو ئایدیاو چیرۆکانەش ناراستن یان خەیاڵن، یەکێک لە هێزو دەسەڵاتەکانی مرۆڤ ئەوەیە دەتوانێت چیرۆک بەرهەم بهێنێت وجاری وا هەیە ملیۆنان مرۆڤ لەسەر ئایدیایەک یان چیرۆکێک کۆدەبنەوە، کە رەنگە راستیش نەبێت یان گرووپێکیتر لەمرۆڤەکان ئەوە بەراست نەزانن، ئەوانیش لەسەر چیرۆکێک یان ئایدیایەکی تر کۆبووبنەوە. بەتایبەتی ئەم کۆبوونەوانەلەسەردەمی چاپ و دواتر سەرهەڵدانی ئامرازەکانی زانیاری ومەعریفە گەلێک کاریگەر بوون، چوونکە ئایدیاو زانیاریەکان مرۆڤ بەرهەمی دەهێنان، بەرهەمی ئایدیا وئەندێشەی مرۆڤبوون، بەڵام لەسەر دەمی سۆشیاڵ میدیاو لێشاوی زانیاریەکان و زیرەکی دەستکرد کە جیهانی بازاری ئازادی زانیاریەکانی دروست کرد. زانیاریەکانیش نا ئۆرگانی بوون، واتە بە بێ مرۆڤ بەرهەم دەهنێرن وەک پێشتر بە ئاسانی ئامادەناکرێن و بەرهەم نایەن و بە فلتەر ی مرۆڤ و دامەزراوەکان نارۆن. ئەمڕۆ مرۆڤ لەبەردەم کۆمەڵێک قەیراندایە لەبازاری ئازادی زانیاریەکان. کە تیایدا زانیاری زۆرە بەلێشاوەو هەڵڕژاوە بەڵام لەلایەن ئەڵگۆریزمەکانی زیرەکی دەستکردە بەرهەم دێن و لەناو سۆشیاڵ میدیا ئەم ئەڵگۆریزمانە دەیانەوێت زۆرترین مرۆڤ گرێدەن بەیەکەوە لەگەڵ خۆیان نەک مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر. ئەویش بە بریاردان لە بڵێوکردنەوەی هەواڵی ناراست و دروست کراو ساختەو رقاوی کە توانای زۆرترین وەرگری هەیە، چوونکە مرۆڤ کاتێک رقی لەشتێکە و لەشتێک دەترسێت زۆرتر دەیخوێنێتەوە وبەزۆرترین کەسی دەڵێت. بۆیە زیرەکی دەستکرد لەئێستا باشتر لەخۆمان خۆمان دەناسێت بەهۆی ئەو چاودێریە وردەی ساڵانێکە لەشاشەی مۆبایلەکەتەوە تەواوی خوولیاو سایکۆلۆژیاو بیرکردنەوە هەستەکانت بەچی سەرنجت رادەکێشرێت، بۆیە ئەو بابەتانە بڵێو دەکاتەوەو رەواجیان پێ دەدات تۆ حەزت لێیەتی وسەرنجی دەدەیت. لەپێناو گەیشتن بەزۆرترین وەرگر بۆ دەستخستنی زۆرترین زانیاری لێیان وفرۆشتنی ریکلامەکان بەزۆرترین نرخ. گرفتەکە لەوەدانیە بەتەنها بازاڕی ئازادی زانیاریەکان ئەندێشەی مرۆڤەکانی پرکردووه لە زانیاری ساختەو چەواشەو وسووک و هەرزان وناراست، بەڵکوو پردی متمانەی نێوان مرۆڤەکان ومرۆڤەکان و سەرچاوەی زانیاریەکانی پێشووی رووخاندوە. ئەمەش بە هەڕەمەکی نیە بەڵکوو ئەنقەستە، چوونکە ئامانجی سەرەکی ئەڵگۆریزمەکانی ناو سۆشیاڵ میدیا بریتییە لەوەی متمانەی نێوان مرۆڤەکان برووخێنێت و ئەومتمانەیە لەگەڵ خۆی دروست کات لەگەڵ رۆبۆتەکان. لێشاوی زانیاریەکان و بازاڕی ئازادیان روخانی متمانەو نەهێشتنی گفتوگۆ لەنێوان مرۆڤەکان دروست کردوە کە ئێستا زۆری زانیاریەکان وایکردوە مرۆڤەکان گفتوگۆ لەگەڵ یەک ناکەن، بەڵکو زیرەکی دەستکرد مۆنۆپۆلی مێشکمانی کردووە و ناهێڵێت گفتوگۆ بکەین بەمەش نەک تەنها متمانەی نێوان مرۆڤەکان نەماوە، گفتوگۆش نەماوە گفتوگۆش نەما هەڵئاوسانی دیموکراسییەت دروست دەبێت. لەوە ش ئاڵۆزترە بۆ مرۆڤەکان کە رووبەرووی قەیرانی تێگەیشتن بونەتەوە، جاران هەر چیرۆکێک ئایدیایەک بیرۆکەیەک بەرهەم دەهات دەتزانی ئەمە هی مرۆڤە، مرۆڤ لەمرۆڤ دەگات لەئایدیاکانیشی دەگات، بەڵام ئەمرۆ کۆمەڵێک ئایدیا بەرهەم دێت بەرەو سیتسمێک دەچین کە مرۆڤ بەرهەمی نەهێناوەو زیرەکی دەستکرد بەرهەمی هێناوە، ئێمە لێی تێناگەین، نموونە ئێستا خەریکە مرۆڤ لەسیستمی ئابووری تێناگات هێندە ئاڵۆزە، چوونکە بەرهەمی زیرەکی دەستکردو مەکینەو ئامێڕە نەک مرۆڤ. بۆیەکەم جارە لە مێژووی مرۆڤایەتی کەلتوور، چیرۆک، ئایدیاو زانیاری و بیرۆکەی نا ئۆرگانی ونامرۆڤی بەرهەم دێت، بۆیە ئەستەمە مرۆڤ ئاسان لێیان بگات. هێشتا زیرەکی دەستکرد ساوایەو تەمەنی ١٠ ساڵە ئایا بگەینە ٢٠ ساڵ و سەرو تر مرۆڤ تووشی چ قەیرانێکی تێگەیشتن دەبێتەوە؟ قورسترین شت مرۆڤ ئەمرۆ هەستی پێکردووە و بەرکەوتەمان لەگەڵ ریالیتی نەماوە لەگەڵ جیهانی خەیاڵ و سیستمی خەیاڵ و ئایدیای خەیاڵ مامەڵە دەکەین. ئایا ناگەینە ئەوەی لەنێوان مرۆڤ و رۆبۆتەکان وئەوسیستمانەی زیرەکی دەستکرد بەرهەمی هێناون وەرگێر و نێوەند هەبێت تاکوو تێمان بگەیەنێت. بۆیە مرۆڤ کەوتوەتە نێوان ژاوەژاو و گێژاوێک کەپسپۆڕان هەندێکیان دەڵێن مرۆڤ خۆی وون دەکات و ئەگەرە سەردەمی ئەوەبێت مرۆڤ گرفتی سەرەکی دۆزینەوەی خۆی بێت.
تاکە چارەسەریش بۆ کۆنترۆڵی ئەم بازاڕی ئازادی زانیاریەکان هەبوونی یاسایە بۆ رێکخستنی ئەڵگۆریزمەکان و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان مرۆڤەکان بەمە دەتوانین ئێمە زیرەکی دەستکرد بەڕێوەبەرین نەک ئەو ئێمە بەرێوەبەرێت.