گرنگی زۆر بە پەروەردە بدرێ

بەكر كەریم حەسەن*
ئەو ناونیشانەی سەرەوە قسەی جەنابی سەرۆك بارزانییە لە كاتی دەستپێكی بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێكەوتی(۲۰۲۱/۹/۱۱)، كە لەو وتارەدا جەنابیان بە بایەخەوە جەختی لە سەر گرنگیدانی زۆر بە پەروەردە كردەوە، ئەویش لە پێناو پەروەردە كردن و بنیاتنانی نەوەكانی داهاتوو لە سەر بنەمای ئینتیما و خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتمان و قوربانیدان لە پێناو گەڵ و نیشتمان، بێگومان جەنابی سەرۆك لەم ووتارە دا داوای لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران كرد، كە زیاتر بیر لەوە بكەنەوە خزمەتی باشتر پێشكەش بە خەڵكی كوردستان بكرێ و لە هەمووشی گرنگتر گرنگی زیاتر بە پەروەردە بدرێ، بێگومان دووژمن و ناحەزانی كورد و كوردستان كار لە سەر لاوازكردنی ئیتیمای گەنجەكانمان دەكەنەوە بۆ خاك و نیشتمان.
گومان لەوەدا نییە كە دام و دەزگاكانی هەرێم خەریكی
دیراسەت كردن و توێژینەوەی گونجاو بن بۆ ئەو ڕاسپاردەیە بە تایبەت دام و دەزگاكانی پەیوەست و پەیوەندیدار كار لە سەر چەكەرەكردن و بنیاتنانی ئەو هەستە دەكەن، كەوا چۆن بتوانرێ ئینتیما و پەیوەست و سۆز لەلای نەوەكانی داهاتوو دروست بكەین بۆ گەڵ و نیشتمان، بێگومان پێشتریش ئێمە لە ووتارەكانی ساڵانی رابردوو زۆر بە ووردی و بە چڕی زنجیرە وتاری زۆرمان لە سەر بەهێزكردنی هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی لای نەوەكانی ئاییندە نوسیووە، هەنگاوەكان و بنەماكانی ووروژاندن و گەشەكردن و چەسپاندنی ئەو هەستە لای قوتابی كە زیاتر لە دەیان ووتاری جۆراوجۆرمان لە سەری نوسیە، بۆیە ئەو گرنگیدانەی جەنابی سەرۆك بارزانی بە پەروەردە زۆر دڵخۆشی كردم، كەواتە ئەو تێڕوانینە گرنگە هەیە لە سەر ئاستی باڵا بە بایەخەوە باسی لێ دەكرێ و مایەی گرنگی پێدانە و لە هەمان كاتیشدا گرنگە بەدواداچوونی وورد و بەردەوام هەبێ لەسەر ئاراستەی كاركردن لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان، بەرنامە رێژی بكرێ چۆن بتوانرێ لە ئاییندە كاری جدی لە سەر بكرێ، هەماهەنگی بەردەوام هەبێ لە نێوان دام و دەزگاكانی پەیوەندیدار و داواكراو كەوا هەریەكەیان پڕۆژە پلانێك ئامادە بكەن، لەلایەن كەسانی شارەزا و پسپۆڕ بەو بوارە و بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وولاتانی پێشكەوتوو كەوا چۆن لە پەروەردە وە دەستیان پێ كردوە، پەروەردە و فێركردن خاڵی وەرچەرخانی گەشعەكردنی ووڵاتەكانیان هەژمار دەكرێ، لە بیرمان نەچێ لە سەردەمی سەرەتای ئیسلام دا پێغەمبەری مەزن(موحەمەد) د.خ، زۆر گرنگی بە پەروەردە و فێركردن داوە تا نەوەیەكی بەهێز دروست بێ بتوانی بەرگری لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكات و شەڕی دووژمنەكانی بكات، هەردەم بەرێزیان منداڵەكانی ماچ دەكرد و دەستی بە سەر سەری دا دەهێنان و دەیفەرموو منداڵەكانتان لە كۆڕ و مەجلیسی پیاوان بەشداری پی بكەن تا پەروەردە بكرێن و فێری دانایی و ژیری و چۆنیەتی قسە كردن ببن و بتوانن لاسایی گەورەكان بكەنەوە.
بە پاڵپشتی خوای گەورە لەوتارەكانی داهاتوودا ووردەكارییەكانی گرنگیدان بە پەروەردە و ئەركەكانی دام و دەزگاكانی پەیوەندیدار و ئەزموونی هەندێ لە وڵاتان باس دەكەین.

ھەواڵی زیاتر