ر .ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
ریال مەدرید دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی و دوورخرانەوەی لە چامپیۆنزلیگ و لەدەستدانی جامی شای ئیسپانیا، گرێبەستی ئەلێكساندەر ئارنۆڵدی بەرگریكاری لیڤەرپوولی یەكلایی كردووەتەوە و لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی چەند بەرگریكارێكی دیكەش بەردەوامە، یەکێک لەو هۆکارانەی وایکردووە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە دەست بۆ خەزێنەی یانەکەی ببات بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ، پێکانە یەكلەدوای یەكەكانی بەرگریکارەکانی بووە لە ماوەی چەند وەرزی رابردوو.
دوای ئەوەی ریال مەدرید ئەم وەرزە بە خراپی دەرکەوت، تایبەت لەهێڵی بەرگری زۆرترین کێشەی کەوتە سەرو هۆکاری بێ دەستکەوتی ریال مەدرید لەمو ەرزەبوو،
هەرزوو دەنگۆکان بڵاوبوونەوە ریال مەدرید دەست بەشؤرشێک دەکات لە گۆرانکاری تیپەکەی، دیارترینیان کارلۆ ئانچیلۆتیریال مەدرید هەموو شتێک تەواو بووە راهێنەرە ئیتاڵییەکە یانەکە جێدێڵێت،
سپیپۆشەکانی مەدرید چاویان لەسەر گۆرانکاری گەورەیە لە هێڵی بەرگری، بۆیە زۆرترین ئامانجەکانیان یاریزانی بەرگرین، لیڤەرپوول بە فەرمی ئەلێكساندەر ئارنۆڵدی لەدەستدا و ئەو یاریزانە بە فەرمی رۆیشتنی لە یانەی رێدز راگەیاند.
بەپێی هەواڵی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناوداری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ریال مەدرید لەگەڵ ئالیکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری باڵی راستی لیڤەرپوول رێککەوتووەوە ئەو یاریزانە تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە، رۆژنامەی مارکا دەڵێت، بۆ جامی جیهانی یانەکان بە دڵنیاییەوە ئارنۆڵد درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت.
جگە لەم شایانەکان چاوین بریووەتە سالیبا بەرگریکاری ئانەی ئارسێنال کە ئەم وەرزە وەک باشترین یاریزانەکان درەوشایەوە.
ریال مەدرید گفتووگۆیەکانی دەستپێکردووەو هەردوولا لەیەکتر نزیکن، تەنیا ئەوە نەبێت ئارتێتا داوای لە یانەکە کردووە یاریزانەکە رازی بکەن لەگەڵیان بمینێتەوە، سالیبا دوو ساڵ لەگریبەستەکەی ماوە، بەڵام ریال مەدرید ئامادەیە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.
لەلایەکی دیکە رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە ریال مەدرید ئامانجێكی دیکەی تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری ئەیسی میلانە، کە ئەو یایریزانە لە رابردوو لە ریال مەدرید یاری کردووە، گریبەستی هێرناندێز ساڵی داهاتوو لەگەڵ میلان تەواو دەبێت، بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت سود لەکەمی ماوەی گریبەستەکەی وەرگرێت و بەرگریکارە فرەنسییەکە بگوازێتەوە.
جگە لە تیۆ، ئەلڤارۆ کارێراس بەرگریکارێکی دیکەیە ریال مەدرید هەوڵی بۆ دەدات، پێرێز دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لەپاڵ هینانی راهینەرێکی تازە بۆ تیپەکە بەباشی هێڵی بەرگری رێکبخاتەوە، بۆیە ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری بێنفیکا لەنێو لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە ریال مەدرید هەوڵی بۆ دەدات و چووەتە دانوستان لەگەڵی.