یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بە كورتی بە كوردی

هۆشیار سیوەیلی

هێزی نەرم و هێزی
زبر (ڕەق)
گەر هێز لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بریتی بێت لە توانســـتی کەسێک یان کەسانێک بۆ کارتێکردن لەسەر کردەوە یان باوەڕ یان ڕەفتاری کەسان و لایەنانی تر بۆ هێنانەدیی ئامانج و ویستی بەکارهێنەری هێزەکە، ئەوا دەشـــێت ئەم توانستە هێزی نەرم بێت یان ڕەق. هێزی ڕەق بە شێوەیەکی گشتی بریتییە لە ناچارکردنی بەرامبەر، زۆرجاریش ناچارکردنەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی ســـەربازییەوە دەبێت. هێزی نەرم جۆر و شـــێوازی زۆرە. ئێمە لە هەرێمی کوردستان
خاوەنی هەردوو هێزەکەین بە بڕ و ئەندازەی جیاواز. هێزی زبری ئێمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بریتییە لە هێزی سەربازی
یان هێزی پێشـــمەرگەی کوردستان. ئەم هێزە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی ئێمەدا بەرگریی لە کورد کردووە و ئیســـتاش بەردەوامە، بەڵام لەبەرئەوەی هێزی ڕەقی دژمنەکانی ئێمە بەردەوام لە خۆڕێکخستنەوە و خۆپێشخستندان، دەبێت هێزی ئێمەش هەمان ڕێچکە و ڕیباز بگرێتە
بەر. گەر وا نەکات ناتوانێت دەرەقەتی تەحەدا و هەڕەشەکان بێت. هێزی نەرمی ئێمـــە زۆرن و ئابووری و بەهای دیموکراتیک و مرۆیی و پێگـــەی جیۆپۆلیتیک، تەنیا چەند نموونەیەکـــن. ئەم هێزانەش لە چوارچێوەی دەزگای دەوڵەتی و گونجاوی تایبەت بە خۆیان نەشـــونما دەکـــەن و پێش دەکـــەون. با هێزی نەرمـــی ئابووریمان (وەک نەوت و گاز) لە ئاســـتێکی بـــاڵادا بن، گەر بە دەزگای باشـــی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن، سەرپەرشـــتی نەکرێت و پێـــش نەخرێت، ئەوا ئەو هێزە
ناتوانێت هێزیكی پارێزەری بەرژەوەندیی گشتی بێت. هەرێمـــی کوردســـتان بۆ پاراســـتنی بەرژەوەندییە هاوبەشـــەکانی
لەگەڵ دنیای دەرەوەدا، پێویســـتی بە هەردوو هێزەکە هەیە و هەردوو هێزەکـــەش لە زۆر دۆخدا تەواوکـــەری یەکترن، بەڵام هیزی کاریگەری ئێمە لەم دۆخە دەستوورییەی هەرێمی تێدایە بریتییە لە هێزی نەرم و دەکرێت لە رێگـــەی حوکمڕانی باش و قووڵکردنەوەی بەها مرۆییەکان و بەڕێوەبردنی دروستی ئابووری و سوودوەرگرتن لە سامانە سروشتی و مرۆییەکـــەی خۆمـــان ئەم هێزە بخەینە خزمەتـــی خەڵک و بیکەینە
پارێزەری بەرژەوەندییەکانمان