سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ بەهۆی خۆڵبارین 12 حاڵەتی هەناسەتەنگیمان هەبووە و سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكانی شاری هەولێریان کردووە.
راشیگەیاند: بەشێك لەوانەی تووشی هەناسەتەنگی بوونە دوای چارەسەری پێویست لەلایەن پزیشکی ئیشکگرەوە ڕەوانەی ماڵەوە کراون، هەروەها ئەوەی پێویستی بە چارەسەری زیاتر هەبووە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و خەوێندراون.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی كەشناسی، ئەمشەو دووشەممە كۆتایی بەو شەپۆڵەی خۆڵبارین دێت و سبەی سێشەممە كەشوهەوا لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.