گورگ

شیعری : فریدوون موشیری
ناسری حەقیقی کردوویە بە کوردی

پێێ وتم زانایێ گورگێکی خەتەر
خۆی حەشارداوە لە ناو ناخی بەشەر
دوو بەرەی خێر و شەڕە پێکدا دەدا
رۆژ و شەو ئینسان و گورگی بێ ڕەزا
چاری ئەم گورگە نە شان و بازووە
خاوەنی ئەندێشە چاری کردووە
زۆر کەسی بێ هێز بەڵام خاوەن دەمار
گورگی کوشت و کردیە پەندی ڕۆژگار
هەن کەسانێکیش مل ئەستوور و قەوی
هان لەژێرچنگاڵی گورگیان سەر نەوی
هەرکە پشتی گورگی خۆی دابێ لەخاک
وردەوردە دێ و دەبێتە پیاوی چاک
کێش کە دۆستیی گورگی ناخی خۆی دەکا
هەرشتێ گورگ بیهەوێ ئەو بۆی دەکا
تۆ کە دۆڕاندت بەگورگی دەمدەمی
تۆ هەمان گورگی بەڕواڵەت ئادەمی
تاکوو گەنجی بیکوژە گورگی دەروون
پێش ئەوەی پیربێ لەگەڵتا و، تۆ زەبوون
گەر بە پیری تۆ وەکوو شێر بی برا
پێت عیلاج نابێ و تەنێ کاڵەت دڕا
ئەوکەسانەی بەد دڵ و ئەهلی شەڕن
گورگەکانیان ڕێنوێن و ڕێبەرن
گەر بەشەر بەدبەخت و بێ چارەسەرن
گورگە هەم سەرکردەن و هەم هاندەرن
گەر ستەمکار گشتی هاوماڵی یەکن
گورگەکانیان دۆست و ئاواڵی یەکن
گورگەکان وێکڕان و ئینسان لێک جیان
ئێستە زانیت بۆ خەڵک لەو حاڵەدان؟