بارزان ئەکرەم – هەولێر
عه‌تیه ره‌حمان مارفی ته‌مه‌ن 66 ساڵان، كه تا ئه‌م دواییانه‌ش هێز و تاقه‌تی مابوو و كاری دوورمانی ده‌كرد، عه‌تیه‌خان كه ئه‌و ساڵانه‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق له‌سه‌رده‌می زێڕینی خۆی ده‌بێت و به‌ره‌و نایابی كوردستان سه‌رده‌كه‌ون، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر هانده‌رێكی دیكه ده‌چێته یاریگه و هانی یاریزانه‌كان ده‌دات.
چۆن ئەو بیرۆكەیەی لادروست بوو؟
عه‌تیه، كاتێك ده‌چێته یاریگه و ئه‌و هه‌موو جۆشوخرۆشه‌ی گه‌نج و لاوی ئه‌و شاره ده‌بینێت، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك پاڵپشتیان بكات، تا جوانتر و شیاوتر و باشتر هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن، بۆیه رۆژانه قووماشی ره‌نگی سوور و سپی ده‌كڕیت و ئاڵای ئه‌و یانه له‌ره‌نگی درێسی سه‌ره‌كی تیپه‌كه ده‌نه‌خشێنێت و خۆیشی ده‌چێته یاریگه و هانی هانده‌ران ده‌دات و ئاڵاكانیش به‌سه‌ر هانده‌ران دابه‌ش ده‌كات.
دایه عه‌تیه پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی به‌ره‌و كزی و كه‌م بینین بچێت، نزیكه‌ی 1000 ئاڵای به‌ده‌سته‌كانی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق دووریوه، ئه‌و هه‌ستی گه‌نجه‌كانی ده‌بینی له‌كاتی یارییه‌كاندا بۆیه ده‌یویست به‌جۆرێك خزمه‌تیان بكات كه شایسته‌بن، چونكه پێیوابوو ده‌بێ له‌وه زیاتر خۆشی و چێژ له‌و ژیانه ببین، كه ئێستا تێی دانه. ئه‌م خانمه به‌ساڵاچووه‌ی سه‌یدسادق رۆژانه دوو تا سێ كاتژمێری له‌ژیانی خۆی ته‌رخان ده‌كرد، تا ئه‌و ئاڵایانه درووست و ئاماده بكات، تا بۆ رۆژی یارییه‌كه بگاته ده‌ستی هانده‌ره سوور و سپیپۆشه‌كانی سه‌یدسادق، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: كاتێكیش ئه‌و ئاڵایانه‌ی به‌ده‌ستی گه‌نجانی نێو یاریگه ده‌بینی و له‌كاتی گۆڵكردن و سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی ده‌شه‌كێته‌وه، هیچ ماندووبوونێكی بیر نه‌ده‌ما و چاوه‌كانی پڕ له‌گریانی خۆشه‌و‌یستی ده‌بوو و فرمێسكه‌كانی بۆ رۆڵه‌كانی سه‌یدسادق له‌نێو چاوانی قه‌تیس ده‌بوو.
عه‌تیه ره‌حمان، خاتوونه‌كه‌ی سه‌یدسادق، تا رووناكایی له‌چاوه‌كانیدا مابوو ئاڵای بۆ هانده‌ران ده‌دووری، دواتر بینایی چاوه‌كانی به‌ره‌و كزی ده‌چێت و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی رێگه‌ی نادات له‌خزمه‌تكردن و دڵخۆشكردنی گه‌نجه خێر له‌خۆنه‌دیوه‌كانی شاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ناچاری و به‌یه‌كجاری واز له‌كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت، به‌ڵام له‌دوای خۆی میراتێكی گه‌وره‌ی پڕ له‌خۆشه‌ویستی بۆ یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
بەداخەوە دوای چەند ساڵێک یاریکردنی یانەی سەیدسادق لە ریزی نایابی کوردستان، بەڵام وەرزی 2024-2025، بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکە لە ناوەڕاستی خولی نایابی کوردستان کشایەوە و بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دابەزی و خەون و حەسرەتی هاندەرانی یانەکە لەگۆڕنرا.